بین المللخبرهای سیاسی

لێدان و ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ئەلازیغ

۱۵ زیندانی سیاسی کوردی تورکیا لە زیندانی ئەلازیغ بە بۆنەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کردەوەی نایاسایی لە دژی زیندانیان، درانە بەر لێدان و ئەشکەنجەوە.

لوقمان ئەسڵان زیندانی کوردی تەمەن ۴۴ ساڵ کە ۲۳ ساڵە لە زیندان بەسەر دەبات، لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە پێشێل کردنی مافی زیندانیان لە زیندان ئەلازیغ هەواڵی دا و وتی: کوالێتی خواردن لە زیندان زۆر خراپ و کەمە. بەردەوام هێرش دەکەنە سەر زیندانیان و تەنانەت دەزگای ئاوپرژێن لە دژی زیندانیان بەکار دەهێنن.

ئەسڵان وتی: زیندانیگەلێک کە لە دژی ئەو هەوڵە نایاساییانە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، دوو ڕۆژ پێش لەلایەن کاربەدەستانی زیندانەوە هیرشیان کرایە سەر و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لێدراون.

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا