یاداشت ها

لافاوی نەفامی!

لافاوی نەفامی بە چاکی دەرکەو توووە۰ و ئەگەر تائێستا کەمڕەنگ و کاڵ بوو؛ ئەلآنەکە وئەوڕۆ لەوە پڕرەنگترمان نییە ؛خۆ نواندن بێ پسانەوە و لێرەولەوێ ؛ڕانەندەگی شۆفێران ناوشەقام و پیادەڕەو بۆ موتورسوارە جوانکیلەکان ؛سەفی نان و نانوایی وبەبیست وسی دانە سنگک وەرگرتن؛سەفی نێو بانگ وڕێز لە پووڵدارەکان گرتن و خوڵق کردنیان بۆچایی خواردنەوە ؛یان خۆ خوار کردنەوە بۆیان ؛گرانفرۆشی ودەست وگوێ بڕی ؛خوازەڵۆکی؛هەموو شت ویستن ؛سەرمایە و بینا وەسەریەک نان تەنانەت لەزۆرشوێنان بەری ڕۆژیان گرتووە سرووشت نایان بەزێنێ ؛کەلێن وکونان کردن وپەناو پەسیوان چوونی قەنارێکان و بولبولەکان؛شەو ڕۆژوو و لەیل ونەهار بێ جەم ودەم وهموو کات وسات؛ زۆڕناژەنی وهەڵبەز؛هەلبەز؛داوەتانی ناوتالار ئەویش تانیوەشەو نیڕە نیڕی گۆرانیبێژ و دەهۆڵ وزۆڕنا ؛خۆنواندن بەماشێنی سەیروسەمەرە  وچەرخ وخولی زۆر و بێجێ و بێ ڕادە وبێ وەخت وکات وسات لەوشەقامە بەرتەسکانە وئەو شارەچووکە دا؛ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆڕازاندنەوە و سوفرەڕازاندنەوە؛ چونی هەرشوێنێک بەوێنەوە ولەپاشان ناردنی وێنەکە بۆستۆڕی؛ئەمجار لە هەمووی عەجایبتر هەموو وێگڕا  دوکتۆرن؛ کارناسن؛سیاسەتوانن؛ پەرەفیسۆرن ؛نالی ومەحوین؛شیعری بەخەڵوار وەکوو نانی ناو تەندوور پێوەیدە بە ڕفێدە ولێی کەوە و لەسەر سەلەی دانێ با وەک هەرشتە بکەوێتە سەریەک وکەڵەکەی بکات ؛ ئەوی بخۆو ئەوی مەخۆ؛لە رەمەزانێدا ئەرێ پێدەبیت دەتوانی ؟؛ لە مەجلیسان سرتوخورت لەگەڵ یەکدی ؛لەدوورەوە بەکەسێک پێکەنین ؛لەماڵان چاوەچاو؛لەسەرسوفرەی خەڵک بوونە مۆتە؛  ددان ئاژنینەوە دوای خواردنی کەباب وبەلێوی چەورەوە لە خەڵک ڕوانین ؛فڕەفڕ لەکاتی چایی خواردنەوە ؛دەنگی قورتم وقرپ لە ناو کۆمەڵگا؛  تووشی کسێکی ناسیاو بووی ئەوە بوات لێهاتۆ زۆۆر پێچووی ؛چ قەوماوە؟ لەشەقامان بەپیاڵە چڵم وبەڵغەم وتف ڕۆکردن ؛بەدەنگی بڵیند لەسەرگوشی ولەناوکۆمەڵ وشەقامان دا قسەکردن ؛ هەرشوێنێکی پێت خۆش بوو ماشێنی لێ پارک کەی تەنانەت بەردەرکی خەڵکیش ؛یا پارکی دۆبڵ وسێبڵ؛ دەست بۆ نێوگەڵ بردن وخوراندنی ؛دەڵێی کرمێبۆ لەودەمەیدا؛بۆخۆناساندن مەعرەکە وکۆبوونەوان  سازکردن؛ لێدوانی ناحەز و لەبەرچاو لەسەر نوسینی زەحمەت نووسەران؛چاوقووچاندن لە کەسایەتییەکان و سینگ بردنەپێش؛ڕەگی مل ئەستوورکردن لەکاتی دەربڕینی بیروبۆچون؛   مەخلەسی کەلام سەرتان نەهێشێنم  نەهامەتییەکانمان بێ سنوورە؛ بەڵام ئەوە مشتێک لە خەڵوارە ؛بێشوعووری مەحز باڵی کێشاوە ؛ هەر دێ وبەربڵاوتر دەبێتەوە وڕووناکیەک بەدی ناکرێت؛بەجۆرێک هەردەڕوین ولەسنوور دورتردەبینەوە(بەشێک ؛؛؛؛)
کتێبی بێشوعووری مەحز : نوسینی ؛ خ ؛ع؛

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا