له کوردستاندا گه‌وره‌یی به میراته نه‌ک به هونه‌ر و جه‌وهه‌ر
یه‌حیا سه‌مه‌دی
مامۆستا هه‌ژار جگه له‌وه‌ی له زمان و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هه‌ڵکه‌وته بوو له زمان و ئه‌ده‌بی فارسی و عهرهبیشا ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌راوی بووه و گه‌نجێکی له قیمه‌ت نه‌هاتووش بوو بۆ هه‌موو ئێران.
دووهه‌می ڕه‌شه‌ممه ساڵڕۆژی کۆچی نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر و وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فکه‌ندی ناسراو به هه‌ژاره.
مامۆستا هه‌ژار ساڵی ۱۳۰۰ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد هاتووه‌ته دونیا، خۆی ده‌ڵێ له دایکێکی شازده ساڵه و بابێکی چل و هه‌شت ساڵه له گه‌ره‌کی خرێ له مه‌هاباد هاتوومه‌ته دونیاوه و کاتی له دایک بوونم ئاخر و ئۆخری به‌هاری ساڵی ۱۳۰۰ی هه‌تاوی بووه و پێناسه‌که‌م حه‌وت ساڵ دوای له دایک بوونم وه‌رگیراوه و ڕۆژی له دایک بوونم هه‌ژده‌ی پووشپه‌ڕ نووسراوه.
مامۆستا هه‌ژار له بنه‌ماڵه‌یه‌کی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگدا په‌روه‌رده ده‌بێ به‌ڵام چه‌رمه‌سه‌ری و ئازار و ده‌ربه‌ده‌ری زۆر ده‌کێشێ و ژیانێکی ناخۆش ده‌باته سه‌ر.
ژیان و به‌سه‌رهاتی مامۆستا هه‌ژار له‌م نووسراوه کورته‌دا ناکرێ باس بکرێت به‌ڵام بۆ یاده‌وری و ڕێز له‌و هه‌موو تێکۆشان و ڕه‌نج و هه‌وڵ و ئه‌و خۆشه‌ویستییه وا بۆ میلله‌تی ئێمه‌ی کێشا و ده‌یان به‌رهه‌م و ئاسه‌واری به‌نرخ و به چێژی پێشکه‌ش و ئاراسته کرد چاوێک بهسسهر ژیانیدا ده‌خشێنین و بۆ ده‌رس وه‌رگرتن له مێژوو و هه‌روه‌ها قسه به‌نرخه‌کانی ئه‌م مرۆڤه دڵسۆز و به ئه‌مه‌گه ئاماژه‌یه‌کی پێ ده‌که‌ین.
مامۆستا هه‌ژار خۆی ده‌ڵێ: گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتم له ژیاندا قسه‌ی به‌ر ئاگردانه و چیرۆکێکه بۆ گێڕانه‌وه.
مامۆستا هه‌ژار ده‌ڵێ: عیشقم به کوردستان له‌وه به‌هێزتر بووه که خۆم ته‌نیا نه‌زری خۆشه‌ویستی و سه‌رپه‌ستی ماڵ و منداڵ بکه‌م و مه‌به‌ستم خزمه‌ت به گه‌له‌که‌م بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵکی ئێمه تا که‌سێک و هونه‌رمه‌ندێک و که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یان نه‌مرێ قه‌دری نازانن، پیره‌مێرد و فایق بێکه‌س و سه‌لام و ڕه‌فیق حلمی و قانع و حوزنی موکریانیمان له بیرن تا ژیابوون، مراندبوویانن و که مردن ژیاندوویاننهوه و پێیان ده‌ڵێن نه‌مر، ئاخر بۆچی نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌نده‌کانمان تا زیندوون که‌س ئاوڕیان لێ ناداته‌وه و که‌س به هیچیان نازانن، که‌چی که ده‌مرن و له ده‌ست ده‌چن ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ریان و شینیان بۆ ده‌گێڕن و کۆڕی شهپۆریان بۆ ده‌به‌ستن و چاکیان پێ هه‌ڵده‌ڵین و خۆشیان ده‌رباره ده‌بێژن و فرمێسکی گه‌رم و گوڕیان له دوو هه‌ڵده‌ڕێژن.
بۆ نووسه‌رێک یان شاعیرێکی به‌رز که دێ په‌یدا بێ و بۆنی ئه‌وه‌ی لێ ده‌که‌ی که ده‌توانێ خشتێک له‌سه‌ر دیواری ئه‌ده‌بیات دانێ و په‌رده‌یه‌ک له‌ناو ماڵه‌که‌ی هه‌ڵاوه‌سێ، له‌به‌ر جوێن پێدان و گاڵته‌پێکردنی ئه‌م و ئه‌و، ناتوانێ سه‌رهه‌ڵێنێ و خۆ بنوێنێ و تا ده‌مرێ به جاسووس و خۆفرۆش و هه‌رزه و شێت و سه‌رسه‌ری دوای ده‌که‌ون و ڕێی گه‌شه‌کردنی لێ ده‌بڕنه‌وه.
مامۆستا هه‌ژار له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا ده‌ڵێ: با ئه‌وه بزانن مامۆستا گۆران ئه‌گه‌ر له به‌ندیخانه‌دا نه‌بوایه، ده‌بوایه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای بۆ نانی ڕۆژانه‌ی بپێوایه، قانع تا مرد نان و دۆی خۆی ڕۆژێک له په‌نایه‌ک نه‌دیت و زۆر به ناشکوری ناڵێم له‌م کوردستانه‌ی ئێمه‌دا گه‌وره‌یی به میراته نه‌ک به هونه‌ر و جه‌وهه‌ر.
مامۆستا هەژار فرەترین هەوڵ و خزمەتی بۆ زمانی نەتەوەکەی بووە و بە حەق خزمەتێ باشی کردوە بە زمانی دایکی، خۆی دەڵێ: “پێناسەی گەلان لە جیهان، ئامیانی ڕەگەزایەتی، درووشمی نەتەوایەتی زمانە و بەس”.
جا ئەگەر ئێستا زمانی کوردی جێگە و پێکەیەکی لە دونیا هەیە و داب و نەریتی زمان و ئەدەبی کوردی پەرەی سەندووە بە هۆی هەوڵی کۆمەڵگا کە پاراستویانەو تایبەتی بە هۆی هەوڵ و تێکۆشان و زەحمەتی دڵسۆزی گەورە هونەرمەندان، نووسەران و لیکۆڵەرانێ بووە کە خۆیان بە تەنیا بە ئەنازەی نەتەوەیەک هەوڵ و کاریگەریان بووە کە هەژار دەتوانین وەک سەرقافڵەی ئەم ڕەوتە ناو بووین.
به‌ڵێ مامۆستا هه‌ژار بۆ سه‌ربه‌رزی نیشتیمان و دابین کردنی ئاشتی و پهرهوپێدانی ڕۆشنبیری و که‌لتوور و ئه‌ده‌ب و زمانی گه‌له‌که‌ی ژیانی خۆی ته‌رخان کرد و هه‌رگیز ده‌ستی له تێکۆشان به‌ر نه‌دا و شه‌و و ڕۆژ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵی بێ وچانی دا.
کام خوێنده‌واری ئێرانییه نه‌زانێ له سایه‌ی قه‌ڵه‌می هه‌ژاردایه که پاش هه‌زار ساڵ ده‌توانێ کتێبی قانوونی بووعه‌لی سینا به فارسی بخوێنێته‌وه و کتێبخانه‌که‌ی به‌و کتێبه به‌ناوبانگه برازێنێتهوه.
ئه‌و زانا پایه‌به‌رزه زۆرتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نی یان له‌گه‌ڵ زۆرداراندا به شه‌ڕ هاتووه، یان ناعیلاج نیشتمان و بنه‌ماڵه و که‌س و کاری به‌جێ هێشتووه و له ده‌ستان هه‌ڵاتووه. به جۆرێ که ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له چوار ده‌وڵه‌تان قاچاخ بووه و نه‌یوێراوه خۆی ئاشکرا بکات.
هۆی ئه‌م ئاواره بوون و خۆشاردنه‌وه هیچی نه‌بووه مه‌گه‌ر بیر و ئه‌ندێشه‌ی به بایه‌خ و پڕ له هه‌ست و دڵسۆزانه و به تایبه‌ت قه‌ڵه‌مه پیرۆزه‌که‌ی هه‌ژار، مامۆستا هه‌ژار تاوانباری قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بووه، چۆن له ڕاستیدا به قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خه‌ڵکی نیشتمانه زوڵم لێکراوه‌ی بیدار و هۆشیار ده‌کرده‌وه و به داب و نه‌ریت و هونه‌ر و ئه‌ده‌بی گه‌له‌که‌ی خزمه‌تی باشی ده‌کرد و به‌رهه‌م و ئاسه‌واری به‌نرخی بۆیان ده‌نرخاند.
سه‌باره‌ت به هونه‌ر و نووسین و وه‌رگێڕان و زانستی ئه‌و بلیمه‌ته گه‌وره باس کردن وه‌کوو ئه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به قازانج و ڕۆشنایی خۆره‌تاو باس بکه‌ی و له ڕاستیدا به‌رهه‌م و ئاسه‌وار و خزمه‌تی مامۆستا هه‌ژار له‌م بواره‌دا خۆی شتێکه که وه‌کوو خۆر وایه. به‌ڵام مامۆستا هه‌ژار بێجگه له‌وه‌ی له زمان و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هه‌ڵکه‌وته‌که‌ی که‌م وێنه بوو له زمان و ئه‌ده‌بی فارسی و عهرهبیشا ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌راوی بوو، ئه‌و زانا نه‌ک هه‌ر مایه‌ی شانازی کورد بوو، به‌ڵکوو گه‌نجێکی له قیمه‌ت نه‌هاتووش بوو بۆ هه‌موو ئێران و هونه‌رمه‌ندیی و توانامه‌ندی و ده‌س ڕه‌نگینی مامۆستا هه‌ژار له‌وه تێپه‌ڕ بووه که به دوژمنانی ڕۆشنایی دابپۆشرێ چۆن زۆربه‌ی و بگره هه‌مووی نووسراوه‌کان و به‌رهه‌مه‌کانی ڕووناکیان دیوه و به‌رده‌ستی خه‌ڵک که‌وتوون و له بازاڕی زمان و زانست و هونه‌ر و فه‌رهه‌نگدا قه‌در و قیمه‌تیان له وتن نایه.
ئه‌م زاته دڵسۆز و به بایه‌خه دوای ئه‌و هه‌موو ڕه‌نج و ئاواره‌یی و ژیان له که‌ژ و ئه‌م دێ و ئه‌و شاری زۆربه‌ی وڵاتاندا که هه‌مووی له‌به‌ر سه‌ربه‌رزی وڵات و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌ب و زمان و فه‌رهه‌نگی کوردبوو سه‌رئه‌نجام له ۲ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ۱۳۶۹ی هه‌تاوی له شاری که‌ره‌ج دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت و ته‌رمه‌که‌ی گوازرایه‌وه زێده‌که‌ی و له شاری مه‌هاباد به خاک سپێردرا.
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م وتاره کرچ و کاڵه له پێشدا یادێک بوو له فیرده‌وسی کورد یانێ هه‌ژاری نه‌مر و دواییش ئاماژه‌یه‌ک به خۆمان که چالاکی و خزمه‌تی هه‌ژار و ده‌یان دڵسۆز و زانا و تێکۆشه‌ری وڵاته‌که‌مان فرامۆش نه‌که‌ین و ئه‌مان ببنه ئه‌زموونێک بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژ که قه‌در و ڕێز و ئه‌مه‌گ ناسی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و زانایانمان هه‌تاکوو ماون له به‌رچاو بگرین و پاڵ پشت و لایه‌نگریان بین و چێژیان لێ وه‌ربگرین و تۆمه‌ت و درۆی ناڕه‌وا له یه‌ک نه‌ده‌ین و به گژ یه‌کدا نه‌چین و حورمه‌تی یه‌ک بگرین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ سه‌روه‌ری زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که‌مان و دڵسۆزانی ئه‌م بواره و به‌و هیوایه که که‌سانی تر وه‌ک هه‌ژار ببنه مایه‌ی شانازی بۆ نیشتمان و خزمه‌تگوزار بۆ مرۆڤایه‌تی.
له کۆتاییدا ته‌نها هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا هه‌ژار ده‌خه‌مه به‌رچاو؛
۱- ئالهکوک (شیعر) چاپی ۱۳۲۵ی هه‌تاوی ته‌ورێز
۲- بۆ کوردستان (شیعر) چاپی یه‌که‌م ۱۹۶۶
۳- مهم و زینی خانی به موکریانی چاپی یه‌که‌م ۱۹۶۰
۴- چوارینه‌کانی خه‌یام چاپی یه‌که‌م ۱۹۶۸
۵- شه‌ره‌فنامه هه‌ژار کردوویه به کوردی چاپی یه‌که‌م ۱۹۷۳ نه‌جه‌ف
۶- هۆزی له بیرکراوی گاوان چاپی یه‌که‌م ۱۹۷۳ به‌غدا
۷- یه‌ک له په‌ناوی خاڵ و سیفری بێ برانه‌وه نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی هه‌ژار کردوویه به کوردی
۸- ئارێ برا وا را برا، نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی هه‌ژار کردوویه به کوردی
۹- عیرفان به‌رامبه‌ری ئازادی نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی هه‌ژار کردوویه به کوردی
۱۰- دایه، باوه، کێ خراوه نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی هه‌ژار کردوویه به کوردی
۱۱- مێژووی ئه‌رده‌ڵان
۱۲- هه‌نبانه بۆرینه (فه‌رهه‌نگی کوردی- فارسی) چاپی ۱۹۸۸
۱۳- قانون در طب نووسینی بووعه‌لی سینا هه‌ژار کردوویه به فارسی
۱۴- دیوانی مه‌لای جزیری
۱۵- قورئانی پیرۆزی بۆ کوردی وه‌رگێڕدراوه چاپی تاران
۱۶- چێشی مه‌جێور و چه‌ندین به‌رهه‌می به‌نرخی دیکه
قسه‌ی کۆتاییش ده‌بێ وه‌کوو موفتی پێنجوینی ده‌ڵێ: پیاوی گه‌وره‌مان نایته به‌ر دڵ تاوه‌کوو ئه‌و ڕۆژه ئه‌چێته ژێر گڵ، ئینجا…