«کاریکاتێڕی کوردی، سه‌رچاوه و پێداویستییه‌کانی»
سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی
خوڵقاندنی خۆشحاڵی ئیشێکی دژواره. به‌تایبه‌ت خاجه حافز گوته‌نی:«ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له بیچمێکیتری پێکه‌نین بێ.» به ڕاشکاوی ده‌کرێ بڵێین شۆخی کارێکی جیدییه. ده‌بێ به شادییه‌وه بچینه ناو جیهانی مرۆڤێ که کاری ته‌نز ده‌که‌ن. ده‌نا واهه‌یه که شۆخی وڵام نه‌داته‌وه. شۆخی بڕیارێکی هاوبه‌شه، له‌نێوان ته‌نزکار و به‌رده‌نگی ئه‌و، که پێویسته پێکه‌وه بیده‌ن. کاریکاتێڕیستهکانیش ده‌بێ جۆرێ مرۆڤ له هونه‌ره‌که‌یان تێبگه‌یه‌نن و بینه‌ری خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان هاوڕێ که‌ن و چێژی ئه‌و پتر که‌ن و باقی هونه‌رمه‌ندانیش هه‌ر به‌و جۆره. کاریکاتێڕیستهکان پێویسته هه‌ر کام گۆشه‌یه له‌و هونه‌ر شیکه‌نه‌وه. بڵاوکهرهکانیش ده‌توانن چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له بڵاوگهکهیان به‌و ئیشه ته‌رخان بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌باره‌ت به کاره هونهرییهکهشیان به قه‌ناعه‌تێکی گشتی نه‌گه‌ن، لانی که‌م له‌بیر و ڕای یه‌کتر ئاگادار ده‌بن و ڕه‌نگه تا ڕاده‌یه‌ک نه‌زه‌ریش له یه‌ک وه‌رگرن. هه‌ڵبه‌ت ناکرێ کاری هونه‌ری (وێنه) دووباره بگه‌ڕێنینه‌وه ناو چوارچێوه‌ی وشه‌کان. به‌ڵام ده‌کرێ به نووسینی وشه‌یه، بینه‌ر، به‌ره‌و مانای سه‌ره‌کی و دیاری کراوی هونه‌رمه‌ند هان بدرێ و ڕێنموونی بکرێ. پاشان ئه‌دی ئه‌وه بینه‌ره‌که ده‌بێ توانایی بۆ تێگه‌یشتن له‌و وێنه و ناسینی هه‌ر چی پتری نمادهکان و ئه‌لفوبێی هێڵ و ڕه‌نگ و ڕوانناسی وان به دوای دۆزینه‌وه ماناگهل و پێوه‌ندییه‌کانی ئاشکرا و شاردراوه‌ی ئاسه‌واره‌که بێ و به هه‌وڵی «زه‌ینی و عه‌ینی» و تێفکرینێکی دروست، وردبینانه و قووڵ خاڵه‌کانی دیاریکراوی خاوه‌ن ئاسه‌وار بدۆزێته‌وه و چێژی هونه‌ری لێوه‌ربگرێ. کاریکاتێڕیستگهلیش که بیرۆکه و خه‌یاڵی خۆیان له چوارچێوه‌ی وێنه‌یه داده‌ڕێژن و ده‌یهێننه سه‌ر لێنووس پێویسته بۆ خۆیان توانایی هێزێکی مهنتێقییان بێ که ئاسه‌واره‌کانیان تئۆریزه بکه‌ن. به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا وتار سه‌باره‌ت به کاریکاتێڕ که‌مه.
کاریکاتێڕ، به‌تایبه‌ت کاریکاتێڕگهلی ژۆڕنالیستی (ڕۆژنامه‌یی) له ڕاسته‌قینه‌دا به‌شێ له مێژووی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کن. هونه‌ری کاریکاتێڕ ئه‌سڵه‌ن هونه‌رێکی لاوه‌کییه و سه‌رچاوه‌که‌ی ڕۆژاواییه. ئه‌و هونه‌ره له ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی بڵاوکردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی و هاوکات له‌گه‌ڵ شۆڕشی مه‌شڕووتییه‌ت و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته بوو، که ناتوانێ شوێندانه‌ری شۆڕشی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئورووپایی به سه‌ره‌وه نه‌بێ. پێشتر له ئێران وه‌ک ڕابردوو ئاسه‌واری وێنه‌گه‌ران ته‌نیا بریتی بوو له به وێنه‌کێشانی حه‌کایه‌ته‌کان و گێڕانه‌وه‌کانی زۆرینه‌ی مرۆڤ و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه شێوه‌ی «مینیاتۆڕ» واتا «وێنه‌گه‌ری سه‌له‌فی ئێران» و شێوازی وێنه‌گه‌ری قاوه‌خانه‌یی که دیارده‌یه‌کی نوێ بوو له درێژه سه‌بکی نێوه ئورووپایی سه‌ده‌ی حه‌فده‌هه‌م و ئاخره‌کانی ده‌سته‌ڵاتداری قاجار. جه‌لیل محه‌ممه‌د قولیزاده مامۆستایه‌که ساڵه‌ها له قوتابخانه‌کانی ناوچه‌یی قه‌فقاز ده‌رسی کوتووه‌ته‌وه و باب و باپیرانی ئێرانی و خه‌ڵکی «خۆی» بوون و بناغه‌دانه‌ری بڵاوگه‌ی «مه‌لا نه‌سره‌ددین» و ڕهچه شکێنی هونه‌ری کاریکاتێڕ به چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئێران بوو که گۆڤاری «ته‌وفیق»، کاریکاتێڕ و بڵاوگه‌کانی دی له درێژه‌ی کاری ئه‌و بڵاوگه‌یه ئه‌و هونه‌ره‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد.
ئه‌و هونه‌ره له درێژه‌دان به کاری خۆی له ئێران و هه‌ر وه‌ها له ناوچه‌ی کوردنشینه‌کان ڕێبازی خۆی دۆزییه‌وه و له‌ژێر کاریگه‌ری عامیل گه‌لێک حاڵ و هه‌وای هونه‌رێکی خۆماڵییان به خۆوه گرت و بوو به هۆی په‌ره‌گرتنی هه‌رچی پتری ئه‌و هونه‌ره. شێوازی خۆماڵی ئه‌و هونه‌ره و ڕه‌وتی په‌ره‌گرتنی له مێژووی چاپه‌مه‌نی ئێران‌دا به‌رچاوه و له ناوچه‌کانی کورده‌واری له کاریکاتێڕهکانی برایانی قوڕه‌یشی (کتێبی گاڵته و…)دا ده‌بیندرێن. له زۆربه‌ی کاریکاتێڕهکانی ئه‌و کتێبه که به‌رده‌نگی عامی هه‌یه به خوڵقاندنی فه‌زایه‌کی کوردانه و ئاوێته بوونی ئه‌و هونه‌ره له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی جوغرافیایی، مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری، کاڕاکتێڕهکان جلوبه‌رگی کوردی‌یان له‌به‌ردایه و له دیاڵۆگهکانیاندا به زمانی کوردی له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوێن و ته‌نانه‌ت نووسراوه‌کانیش به ڕێنووسی کوردییه. (له کاریکاتێڕدا ئه‌وه وێنه‌یه‌که ده‌بێ بدوێ، به‌ڵام بوونی نووسراوه له‌گه‌ڵ وێنه له کاریکاتێڕه ژۆڕنالیستهکاندا کارێکی ئاسایییه.) هه‌ڵبه‌ت له کاریکاتێڕگهلی پێشانگهیی و بێشرۆڤهش، جگه له نووسراوه باقی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وی ده‌توانن له کاریکاتێڕدا حوزووریان بێ.) و ئه‌وه توانیویه‌تی وردبینی و سه‌رنجی پتری بینه‌رانی ئه‌و ژانڕه هونه‌رییه به‌ره‌و ئه‌و شێوازه کاریکاتێڕانه ڕاکێشێ، چێژی ئه‌وان به‌رێته سه‌رێ و ته‌نانه‌ت هێندێ له‌وان بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسینی ئه‌و زمانه هان بدات. له عامیلگهلێکی که بتوانێ له ئێره‌یی کردن و په‌ره‌پێدان به به‌ستێنی مانایی و ته‌نانه‌ت ته‌کنیکی ئه‌و ژانڕه هونه‌رییه یاریده‌ر بێ، ده‌توانین له تێکڵاوی ئه‌و هونه‌ره له‌گه‌ڵ ژانڕگهلی دی بدوێین که ده‌بێته هۆی به‌دیهاتنی کاریکلماتۆڕ له (کاریکاتێڕ+ ئه‌ده‌بیات)، کارتۆن له (کاریکاتێڕ + فیلم)، فیلم ئیستریپ، ڕۆمانی کاریکاتێڕی و…
له‌بیرمان نه‌چێ زۆر ڕوونه که هه‌ر کاریکاتێڕیستێ جیهانێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که له سه‌ر هونه‌ری کاریکاتێڕ بێ‌شک شوێندانه‌ره. کاریکاتێڕیستگهلی چاپهمهنییهکانیش و هه‌م له بابه‌ت ماناوه له‌گه‌ڵ پێداویسته‌کانی زه‌مان ڕادێن.
کاریکاتێڕیتهکان پێویسته ببینن، بخوێننه‌وه، مرۆڤی خۆی و دابونه‌ریتیان بناسی. لاوازییه‌کانیان بزانێ و بزانێ که چۆن ده‌کرێ ئه‌وان به پێکه‌نین بخات.
هه‌ر که‌لتوورێ ئه‌ده‌بیاتی خۆی هه‌یه، شیعری خۆی هه‌یه، له مووزه ئاسه‌واری خۆی هه‌یه. هێندێ وا بیرده‌که‌نه‌وه که ته‌نز و شۆخی ده‌بێته هۆی دواکه‌وتنی ئه‌وان له کار. ئه‌مڕۆ نه‌وع و چێژی مرۆڤ سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتن له جوانی ناسی زۆر جۆراوجۆر بووه. به هه‌ر حاڵ کاریکاتێڕ له‌گه‌ڵ ته‌نز سه‌روکاری هه‌یه وه‌لانی که‌م ده‌بێ ده‌مارێ له خۆشمهشڕهبی تێدا بێ و چوونه ناو جیهانی ته‌نز بۆ ئه‌وانه مومکینه که تا ڕاده‌یه‌ک خاوه‌نی ڕووحیه‌ی ته‌نز بن. زۆربه‌ی بڵاوگه‌کانی هونه‌ری ئه‌مڕۆ به‌رپرسی ئه‌ده‌بیان نییه و له ڕاسته‌قینه‌دا ده‌ترسن له ته‌نز و فوکاهه که ئیشێکی تهخهسوسییه نزیک ببنه‌وه.
یه‌کێ له عاملگهلێکی شوێندانه‌ر له ئێره‌یی کردنی هونه‌ری کاریکاتێڕ، که‌ڵک وه‌رگرتنی کاراکتێڕهکانه له‌و هونه‌ره‌دا. ڕوونه که کاریکاتێڕیستهکان ئه‌و کاراکتێڕانه له کۆمه‌ڵگایه که تێدا ده‌ژین «ئۆلگووبهرداری» ده‌که‌ن ئینجا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. ئۆلگووگهلێ که له‌گه‌ڵیدا ژیاون. کاریکاتێڕیستهکان وته و په‌یامی خۆیان له زمانی ئه‌وانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌و کاراکتێڕانه ئه‌غڵه‌ب که‌سایه‌تییه‌کی تایبه‌تن.
به‌ڵام زۆر جار کاراکتێڕهکان مرۆڤێکی نه‌ناسیاون که له گرووپگه‌لێکی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ وێنه: مووچه‌خۆران، خه‌ڵکی کووچه و بازاڕ، لادێیی، کاریگه‌ر و ئافره‌تان له هه‌موو چین و توێژێک هه‌ڵبژاردراون و که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه.
تیپ چییه؟ تیپ «TYPE» له باری وشه‌وه به مانای نموونه و نهوعهوه وه‌ک باسێکی جوانیناسی له هونهرگهلی «ته‌جه‌سومی»دا به نمایشی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاوبه‌شی گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گوترێ. «تیپ» عامترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تاکی یا گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. داستایوسکی ده‌ڵێ: «ده‌کرا له ناپلیۆن له کاتی گهوجییدا و له بیسمارک له کاتی هێمنیدا ڕه‌سمێ بگرین. به‌ڵام پورترهسازێ (کاریکاتێڕیستێ که له‌سه‌ر ده‌موچاو کار ده‌کات) و له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زۆرینه‌ی «تیپ» ئه‌و مافه‌ی نییه.»
کارێکی «تیپیک»«TYPIC» وه‌ک نموونه‌یه بریتییه له گشتاندنی یه‌کێتییه‌ک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌موو فێئۆداڵ و خانه‌کان وه‌ک یه‌ک نین، «هه‌موو زۆردار یا له بابه‌ت جه‌سته‌وه به‌هێز نین، هه‌موو تووڕه، خۆ به زلزان، به پۆز و ئیفاده و له خۆڕازی نین.»
به‌ڵام له تیپسازی هونه‌ریدا، هونه‌رمه‌ند هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی باش و خراپی ئه‌و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه پێکه‌وه کۆ ده‌کاته‌وه و له ساختارێکدا دایده‌ڕێژێته‌وه و ده‌ینوێنێ. له‌و حاڵه‌ته‌دا «تیپ»ێکی کێشراوه. هه‌موو سیفه‌ته‌کانی به‌رچاوی گرووپی خۆی له‌گه‌ڵه. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی «سهلهفخهر»، «گهزمهی مه‌حه‌لی»، «موباشێر»یان پێده‌ڵێن یا که‌سایه‌تییه ئاساییه‌کان وه‌ک لادێییه‌کان، جووتیاره‌کان، کاسبکاران لادێیی، جه‌ماوه‌ری شاری و … تیپ یا کاراکتێڕێ که کاریکاتێڕیست له کۆمه‌ڵگای خۆی بۆ نموونه هه‌ڵیده‌بژێرێ له‌گه‌ڵ خۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌لتووری خۆی ده‌باته ناو فه‌زای کاریکاتێڕهوه. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر کاریکاتێڕیستیش له‌باری که‌لتوورییه‌وه له‌گه‌ڵ کاراکتێڕێکی که دهیخوڵقێنی و له کاریکاتێڕهکهیدا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ له نه‌زه‌ر که‌لتوورییه‌وه له جنسێ بن.
ئه‌و عامیلانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دی که ناومان برد ده‌توانن به ئێره‌یی کردنی ئه‌و هونه‌ره یارمه‌تی بده‌ن و ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئێمه له کاریکاتێڕ وه‌ک هونه‌رێکی لاوه‌کی که هاتۆته ناو که‌لتووری ئێمه تاریفی تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه. به بڕوای من ئه‌و گۆڕانکارییه ته‌نیا له کاریکاتێڕدا به‌دی نه‌هاتووه به‌ڵکوو ئه‌وه ڕووداوێکه که له باقی ژانڕه‌کانی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و…یشدا که‌م و زۆر ڕوویداوه و ڕوو ده‌دات.