تابلوسازی رضا
زندگیسایرفرهنگ و هنر

شیعر

ملوانکی به‌ده‌ڵ

سیروان ئه‌ولازاده

دڵم گۆری ئاواتی کافره‌
ته‌نگ و تاریک
دڵم هێلانه‌ی تاوانی بێ گوناهییه
ده‌مارخوێنی خۆمی تیاناگه‌رێ و
ژیان ناوم له‌ سه‌ر سنگی سه‌وزی خۆیدا ده‌سڕێته‌وه
هه‌تاو له‌ دنیاکه‌م زیزه‌
ئاسمان قسه‌م له‌گه‌ڵ ناکاو
ئه‌ستێره‌کان نامدوێنن
بۆچی به‌جێت هێشتم ئازیز؟
هێشتا شه‌ونم له ‌سه‌ر روومه‌تی گه‌ڵایه‌
هێشتا هه‌وری ره‌شی به‌ختم بارانی هه‌زار به‌لایه‌
هێشتا هاوارم سکووته‌ و
هێشتا سکووتم هه‌ڵایه‌
هێشتا ئاسۆ شه‌رمی ئاڵی کوڵمه‌که‌ته
‌له‌ په‌پوله‌ی ماچه‌کانم
هێشتا خولیام سه‌ودای دۆزینه‌وه‌ی تۆیه‌
له‌ دورترین خه‌ونه‌کانم

***
گشت بزه‌کانت ده‌هۆ بوو
هه‌موو سوێنده‌کانت درۆ
له‌ دڵی خۆم که‌ هێشتا لای تۆیه‌ ماوم
هه‌موو فه‌سڵێکت پاییزه‌
من تێناگه‌م له‌ به‌هاری باوه‌ری خۆم
به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی درێژ و به ‌په‌نجه‌ی گه‌لای زه‌رده‌وه‌ بۆکوێ ده‌چێ
که‌ وه‌ک ملوانکێکی به‌ده‌ڵ
ملی رێگای بێ سه‌روشوێنیان گرتووه…
‌‌
***
ئاخ…که‌ تا زه‌
بۆ عه‌شقێکی وه‌کوو عه‌شقی چاوه‌کانت
بۆهاواری خۆشهویستیت
واژه‌ له‌ کام وڵات بینم
که‌ سروه‌ی به‌یانانه‌که‌ی بۆنی بارانی لێبێت و
شه‌وگاری ئاسمانیشی له‌چاوه‌کانی خۆته‌وه‌ تابه‌ختی خۆم
چیرۆکی دڵداری پێ بێ

ئاخ…که‌تازه‌ بۆگریانی چاوه‌کانم
له‌بێ کۆتایی کام زه‌ریا دڵۆپ دڵۆپ شه‌ونم بێنم
که‌ تاریکستانی سووتاوی ده‌روونی پڕ له‌ خوێنی ئه‌م کۆچە‌تی پێ مەرهه‌م که‌م

***
من دڵنیام
هه‌رگیز به‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ خوێن و ده‌رده‌دا
به‌هاری سه‌بووری نایه….

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا