جامعهزندگی

خۆشەویستی لەنێوان هاوسەراندا چۆن دروست دەبێ ؟

* مەرزییەخاکی

جوانترین و پیرۆزترین خۆشەویستی ، خۆشەویستی نێوان ژن و مێردە بە مەرجێک ئەو دوو کەس حەڵاڵی یەک بن و بێ گۆمان هەموومان دەزانی کە خۆشەویستی و عەشق و ئەوین حەڵاڵە، ئەگەر بە شیوازێکی ڕێک وپێک بەکار ببرێت لەنێوان ژن و پیاواندا( مەبەست ئەو خۆشەویستیە و ئەو پەیوەندییە نییە کەئێستا لە نێوان کچ و کوڕانی ئەم سەردەمە بووە بە باو ) و زۆر جار ئاماژە کراوە بەو بابەتە کە ئەم موحبەت و خۆشەویستیە حەرامە، چونکە ئەبێتە غافڵ بوون و دوور کەوتێنەوە لە بەرنامەی خوا و پێغەمبەری ئێسڵام، کە خوا ئێزنی نەداوە بە ژنی موسلمان کە پێش لە هاوسەرگیری لە گەڵ پیاوان بەناز و لەنج و لار قسە بکات و سەرنجی پیاوان بەلای خۆی ڕاکێشیت ، لەحاڵکدا ئەبێت ئەم ناز و لەنج و لارە بۆ هاوژینی خۆی بیکات نەبۆ کەسی بێگانە، کەوایە خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد هەرگیز کۆتایی نایەت بەمەرجێک لە پێناو خوای گەورەدا بێت و ئەویش بزانی کە خۆشەویستی لە پێناو خودا لە بەهەشتیش بەردەوامە،
ئەمەوێت خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد لە ڕوانگەی دەروون ناسی مەریوانی دوکتۆر مستەفازادە پێناسە بکەم کە ووتوویەتی : ئەوەیە کە خۆشەویستی سەرەتا دەستپێکی لە خۆتەوەیە، مرۆڤ کە خۆی خۆش ویست، لە دەلاقەی ڕوانینی خۆیەوە پێداویستیەکانی بەرانبەر ئەبینێت و لە بازنەی هاوبەش (پێکەوە هەنگاو بەرەو یەک ئامانج بەڵام بەجیاوازیی ، جیاوازییەکان تەنیا لە مەودادایە و دوو کەس لە پێناو خۆشەویستی یەکتردا ، لە شانی تایبەتمەندی و پێداویستی کەسی بەرانبەر هەنگاو ئەنێ و ئەو هاو ئامانجیە تۆمی هێدی هێدی خۆشەویستی دا ئەچێنێت . کەواتە هەوڵ بدەین، حەز و خۆشەویستی کەسی بەرانبەرمان بناسین چۆنیەتی خۆش ویستنی هەر تاکێک جیاوازی خۆی هەیە، بەدڵنیاییەوە چۆنیەتی دەربڕینیشی جیاوازە .
بۆیە دڵنیا بن بەدەربڕینی حەزەکانی خۆتان خۆشەویستی پڕکاکڵە بەدی نایەت، بەڵکوو تێبکۆشین لە تەنیشتی کەسی بەرانبەر، شان بەشانی لە بازنەی ژیانی هاوبەشدا، هەنگاو بنێن و لە چاوی بڕوانین هەوڵ بدەین جێبەجێ بکەین و لەجێبەجێ بوونی بێ مەرجی بەرانبەر لە ئەرکی خۆت چێژ بگرە. کاتێک بۆنی عەتری یاس و نێرگزی کەسی بەرانبەر سەرخۆش دەکات، لەحەزی بۆنی سمڵ و مێخەکی خۆت باسی مەکە، کاتێ بەرانبەریشت وەها هەڵسووکەوت بکات ، بازێنەکە لێواولێو دەبێ لەتەقەلای یەکتری بۆ حەزی یەکتری ، ئەو کاتە چاوەڕێ بکەن خۆشەویستی چۆن بەدی دێت و چۆن گەشەدەکات . جا باپێکەوە نەرخی خۆشەویستی یەکتر بناسین ، لەوانەیە بزەییەک ، نیگایەک ، سۆزێیک ، نەوازشێک ، پاڵپشتییەک، و یان لێبووردنێک بێتە هۆکاری ئەو کە جوانترین خۆشەویستی دروست بێت لە نێوان ژن و پیاودا. شەرتی خۆشەویستی نێوان ژن و پیاو دڵ پێدان و دڵ وەرگرتنە ئەگینا یەکێکیان بێ دڵ ئەبێت و ئەویتریان دوو دڵ . هەندێ خەڵک خۆشەویستی و خۆشەویست بوون لەیەک جیاواز ناکا ( ئێریک فرۆم ) لەسەر ئەم ووتەیە قسەی زۆرە، لە ڕاستی دا خۆشەویستی جەوهەرێکە و بوونێکی سروشتی و کاراکتەرێکە کەلە مرۆڤ جیا نییە، جەوهەری دیاردەی خۆشەویستی کۆمەلێک فەڵاکت لەخۆی دێنێ کە ئەوانیش وەک کاراکتەرێکی ئەسلی دێنە ئاراوە و ئەخلاق و هەر چەشنە رەفتارێک و هەڵسووکەوت و حەز و هیوا و خۆشی بۆ چوون و بیرکردنەوە و شێوازی ژیان دیاری دەکەن. کە ئەو کۆمەلە کارەکتەرە لەهەموو کەس دا جیاوازە ، بەڵام ئەوەی خۆشەویستی نێوان دوو لای دروست دەکات ، بە بڕوای من هەر ئەو جەوهەرە هاوبەشەیە کە دەبێتە هۆی ئەوە دوو کەس پردێک بەیەکەوە گرێ بدات .
ووتەیەکی ئینگلیسی هەیە کە دەڵێ : خۆشەویستی کمیستریە واتە وەک شێوازێکی کیمیاوییە دوو مادە تێکەڵ بە یەک دەبن و شتێکی تازە پێک دێنن ، خۆشەویستی لە دیدی من دیاردەیەکی ئاگایانە و مەنتەقیە، زۆر بەسادەیی پرسیارێک لەخۆمان بکەین کە بۆچی ئەو لایەنەمان خۆش دەوێ ، بەڵام بەداخەوە لەجیهانی سەرمایەداری ئەم سەردەمە خۆشەویستی بوونی لاوازە و مرۆڤ کەمتر سەرنجی بنەماکان دەدات، زۆربەی خەڵک بە پێ قسەی فۆرۆم لایەنی خۆشەویستبوون ئەزموون دەکەن و ڕۆژانە بە دوایی پراکتیزە کردنی دان و بەردەوام بە دیدی مەعامەلە و روکەشی بەدوای ئەوەیە کە بەپێ ئەو کەرەسانە کە خۆی لە مێشکی خۆی دا بیری لێ کردوەتەوە بەدەستی بێنێت ، بۆ نموونە پیاوێکی دەوڵەمەند بەپارە و سامان و سەروەت و کەڵووپەڵی جوان و ئەشیای ناو ماڵ وخانوو و سیارەی ئاخرین مۆدیل سەرەنجی ژن ڕادەکێشێ بەلای خۆیەوە و بە شتانە ئەویەوێت ژن پیاوی خۆش بەوێت لەحاڵکدا خۆشەویست بوون وا پێک نایەت، و هەندێ لەپیاوە دەوڵەمەندکان خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆیان کەمە و هەندێ جاریش خاڵی هاوبەشیان نییە، ولە ئاکامی ئەو چەشنە پەیوەندیەدا ژن و مێرد بەجەستە لەلای یەکن بەڵام بەبیر و سۆز لەیەک دوورن و جێژ لەیەک نابینن و مێشکیان نامۆرتاح و ژنانیش بە خۆ جوان کردن و مکیاج کردن و خۆ ڕازانەوە و قژبۆیەکردن و جوانی سروشت خۆیان ناز و لەنج ولارو سێکسی بوونیان دەیان ئەوێت پیاو خۆشیان بەوێت و خۆشەویستی ڕاستەقینەیان پیشان بدات، بەڵام لە ڕاستیدا وەک فەرۆم دەڵێت ئەوە شێوازەهەڵسووکەوتە بەتەواوی خۆخڵەتاندنە و لەخۆ دەرچوون و خۆ وون کردنە پێناسە کردنی خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد بەشێوەیەهەڵەیە، ئەبێ ئەو دووکەس بەدڵ لەگەڵ یەک بن نەبەهۆی ئەو شتانەی کەهەیانە ، خۆشەویستی نێوان ژن ومێرد وەفاداریە ، بەڵام بەمەرجێک تاسەربێت ، بەداخەوە هەمیشەوانابێ چونکەبرێک پیاو لەگەڵ ڕێزم بۆیان کەکاتێک کێشەیەک دروست ئەبێت بۆژنەکە یان ژنەکەی تووشی نەخۆشینێک ئەبێت و یان کاتێک بە پارەوسامان دەگەن بەبێ ڕەچاوەی هیچ شتێک پیاوان بیر لەژنی دووەم دەکەنەوە ، وخۆشەویستیەکەیان ڕاست نیە بەڵام گرنگە ئەوەیە کە کێشەی نێوان ژن و مێرد تا سەر نەبێت و لەمێشێک گامێشێک دروست نەکرێ ، ئەو پەیمانە کۆمەڵاتیەتی لە نێوان پیاو و ژنێکی ڕۆژهەڵاتیە کە بۆ دروستکردنی خۆشبەختی و کۆشکی بەختەوەڕی نییە بەڵکوو کەلەبچەیەکە لەدەست هەردووکیان بەتایبەتی بۆ ژن ، کلیلی زیندانیەکە لەلایەن باوکەوە دەدرێتەدەست زاوا ، ئەگەر ئەوکەسیش دەوڵەمەند بێت وا بیرئەکاتەوە کەبەپارە لەلای قەسابێک گۆشتی کڕی بێت، بەداخەوە وا لەژن دەڕوانێت پارەی خۆی داوە بە بەرد و داریدا دەدات لەحاڵکدا بۆ بەختەوەڕبوون و خۆشەویستی ژیان لە یەکتێگەیشتن و خۆشەویستی و ڕێز و ئالوگۆڕی بەرژەوەندی و سێکسیشە، هەر پارەنیە ؛ ڕاستەپارەپێویستە بەڵام هەمیشەژیان خۆش ناکات و خۆشەویستی نێوان ژن وپیاو بەپارە بەدەست نایەت و تەنانەت هەندێ جاری ژیانیش تێک دەدات.
فریدریک نیچە لە کتێبی پێنجەمی خۆیا ووتوویەتی: وشەی خۆشەویستی خۆی لەلایەن ژن وپیاوەوە دەلالەت لە دوو شتی جیاواز دەکات ، یەکێک لە مەرجەکانی خۆشەویستی نێوان هەر دوو ڕەگەز؛ بریتییە لەوەی هیچ یەکێکیان گریمانی هەمان هەست لەلای ئەویتریان نەکات، باشە نابێت هەر کەسێک بیرۆکەی تایبەتی خۆی هەبێت لەبارەی خۆشەویستی؟
تێگەیشتنی ژن بۆ خۆشەویستی شتێکی ڕوون و ئاشکرایە: هەر بەتەنیا دڵسۆزی نییە بۆ پیاو، بەڵکوو بریتییە لەبەخشینی تەواوی جەستە و ڕۆحی بەبێ هیچ مەرجێک و بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ شتێکیتر، چونکەبە پێچەوانەوە ژن دەترسێت و خۆی سووردەکاتەوە کاتێک بیر لەبیرۆکی وازهێنان و جیابوونەوە بکاتەوە، ئەوە نەبوونی مەرجەکانی جیابوونەوەیە وا لە ژن دەکات خۆشەویستییەکەی ببێته ئێمان: تاکە شتێک کە ژن هەیەتی . بەڵام پیاو کاتێک ژنێکی خۆش دەوێت ئەو تەنیا خۆشەویستییەکەی لێ دەوێت ، بۆیە زۆر دوورە لەم بنەما پێشینەییە، بیرکردنەوەی ژنان لە بارەی خۆشەویستی خۆ ئەگەر پیاوێک هەبێت هەست بەم ئارەزوو هەمیەکییەی ژنان بکەن . بۆ دەسبەرداربوون لە هەموو شتێک ، ئەوە سوێندتان بۆ دەخۆم ئەوانەپیاو نین . پیاوێک وەکوو ژنان و بەهەمان شێوازی ژنان ئافرەتێکی خۆشبووێت لێرەدا دەبێتە کۆیلە، لەکاتێکدا ئەگەر ژن بەم شێوەیە پیاوی خۆشبووێت دەبێتە ئافرەتێکی کامل.
کەوایە خۆشەویستی ڕاستەقینە دوای هاوسەرگیریە کە کورت کراوەتەوەلەنێوان دوو ڕەگەزی جیاواز کە زۆر پیرۆزە وبەهیچ وشەیەک واتا ناکرێت و ژیان بەخۆشەویستیەوەجوانە، بەتایبەت خۆشەویستی نێوان ژن ومێرد .

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا