تصویریجامعهفرهنگ و هنر

کتێب فرۆشی گه‌ڕا له بۆکان

گوڵان قەدیمی

 

 

لە سەرەتای مرۆڤایەتی، کە مرۆڤەکان لە ئەشکەوتەکان دا ژیاون؛بۆ گەیاندنی پەیام و قسەی خۆیان بۆ مرۆڤانی سەردەمانی خۆیان یان دوایی خۆیان،بە شێوەی نگار لەسەر بەردەکان یان نووسینی تایبەتی خۆیان ئەو ئاسەوارانەیان بە جێ هێشتووە و ئێستاش ئێمە بە بۆنەی ئەوانەیە کە ئەو زانیاریانە بە دەستمان گەییشتووە.هەمووی ئەو شتانە لە مێژوودا، ئەوە بە ئێمە دەگەیێنێ کە لە ڕێی نووسین و خوێندنەوە دەتوانین مرۆڤایەتی و سەردەمانی کەون و کەونارایی خۆمان بپارێزین؛ بەڵام بە داخەوە ئێستا زۆر کەس خۆی دوور خستووەتەوە لەو زانیاریانە،بێ ئەوەی ئاگاداری ئەوە بن کە نووسین و خوێندنەوەی زیاتر لە ژیان دەبێتە ڕێگایێک بۆ پێشکەوتنی ژیانی تاکە کەسی وکۆمەڵایەتی،هەموو مرۆڤێک لە هەر نەتەوەیێک، باش وایە بزانین کە هەر وەک چۆن شاعیری فارس زمان،لە شێعرێکی دا دەڵێ:((من یار مهربانم))واتا من یار وهاوڕێیێکی دڵسۆز و میهرەبانم،کە مەبەستی کتێبە،هەڵبەت ئێمە لە سەرەتای منداڵیمانەوە لە ناو کتێبی خوێندنگاوە گوێمان لێ بووە. دەڵێ: کتێب بە بێ هیچ داخوازییێک هەموو زانیارییێک دەخاتە بەردەستمان و بۆ هەموو ئاکارێکی ژیانمان ڕێنوێنیمان دەکات.
هەر هەنگاوێک لە ژیان پێویستی بە زانیاری و پێداچوونەوەیە؛واتا دەتوانین یارمەتی لە کتێبەکان وەربگرین و دڵنیاشم یارمەتی دەرێکی زۆر باشن.هە وەک چۆن دەزانین وڵاتانێ کە ڕێژەی کتێب خوێندن لە ناو خەڵکانی دا زۆرە،وڵاتێکی پێشکەوتوو،وەک ژاپن،کە لە هەموو بوارێک دا سەرکەوتووە،ڕێژەی خوێندنەوە لە ناو خەڵکەکەیدا نەوەد خولەک لە ڕۆژ دایە،ئەو ڕەقەمە ئەوەی سەلماندووە کە ئەو وڵاتە لە زۆر وڵاتانی تر پێشکەوتووترە.واتا پێشکەوتنی کولتوور و فەرهەنگ و ئابووری هەر وڵاتێک پێوەندی بە ڕێژەی زانیاری خەڵک و دەسەڵات دارانەوە هەیە.هەر وەک هەموومان ئاگادارین،خەڵکی وڵاتی ئێمە بە ڕێژەیەکی کەم کەڵک لە کتێب وەردەگرن و خوێندنەوەیان هەیە،کە زۆر جار سەرچاوەی ئەو کێشە ئەگەڕێنەوە بۆ قەیرانی ئابووری و دارایی لە وڵات و ژیانی خۆیان،بەڵام ئەو زەعفی فەرهەنگی و کولتوورییە پێش تێکچوونی باری ژیانی ئابووری هەر بووە تا ئێستاش هەر بەردەوامە، بەڵام پێم وایە ئەگەر ڕێژەی خوێندنەوە،هەر وەک باسم کرد تا ڕادەیێک باش بێت و خەڵک ڕوو لە خوێندنەوە بکەن؛باشتر دەتوانن لەگەڵ هەموو کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتەکەمان،کە بە داخەوە ڕێژەکەی لە تاقەت بەدەرە،باشتر ڕا بێن و هەر تاکەکەسێک یا بنەماڵەیێک بە لایانی کەم بتوانن کێشە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر بکەن.
لە وڵاتی خۆمان زۆر کەسان هەن،تەنانەت لە شارەکەی خۆمان دا لەسەر شەقامەکان کتێب دەئەنێن بۆ فرۆش،بە نرخێکی زۆر کەم و ئەوانی هیچ قازانجێکی ئەوتۆ و بەرچاوی ماڵی لەوە نابەن،تەنانەت دەیانهەوێ فەرهەنگی کتێب خوێندن بپارێزن،((وەک هادی عەلی پوور)) کە کتێبەکان بە ناو شاردا دەگەڕێنێ و کتێبخانەی گەڕای(سیار)هەیە.وەرن بە هەموو پێکەوە ئەو فەرهەنگە بپارێزین.نازانم تاکەی دەبێ ئەو شتە دووپات ببێتەوە،هەموو ئەو شتانە کە ئەوڕۆکە لە بەر دەستی ئێمەدایە و ژیانی ئێمەی بەرەو ئاسوودەیی بردوە؛زانست و زانیارییە و هیچ یەک لە: تەلەفوون و ئینتێرنێت و ئۆتۆمبێل و…هتد،هیچ لەوانە لە ژێر عەرزی و خۆڵ نەدۆزراونەتەوە،هەموو ئەوانە بە زانست بە دەس هێنراون،باش وایە ئێمە هەموو ئەوە بزانین،نەبین بە ئەو مرۆڤانە وا دادەنیشن تا هەموو شتێک ئامادە و تەواو کراو،بێتە بەر دەستمان؛وەرن با خۆشمان لە ڕێگای زانستەوە هەنگاوێک هەڵبێنینەوە بۆ درووست کردن و داهێنان و دیسانیش دەڵێم بۆ پێشکەوتنی خۆمان و وڵات و فەرهەنگمان.
وەرن باهەمووی ئەوانە بپارێزین،کە بناغەو دەسپێکن بۆ پێشکەوتن.چون کە ئێمە نەتەوەیێکین م بە دەیان هەزار ساڵ مێژوو و کولتووری گەورە.

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا