شیعری کوردی ئایینی
موحەممەد نوور و ڕەحمەت
موحەممەد ڕەسووڵ چراغی ( چیا)
پێش نۆێژ و دەرس وێژی مزگەوتی
حەزرەتی یۆسف لە شاری بوکان
موحەممەد نوور و ڕەحمەت بە خێر ییت بۆ ئەم هۆزه
ڕۆژی لە دایک بوونت دەیکەین جێژنە پیروزە
ڕزگار بووین لە نەزانی بە هۆی هاتنی تۆ بوو
ڕۆیی کاتی زۆڵم و زۆر دەورانی تاریکی چوو
بوت و بوتخانە نەمان بزر بوون گشت لە ترسا
مەجوس لە ئاگر سووتا تۆقین یەهود و تەرسا
کافر زەلیل و خار بوون ملیان کەچ و سەر شۆڕن
تا ڕۆژی پەسڵان پەستن مەگەر دینیان بگۆڕن
ڕۆژی شادی و خۆشیە مانگی لە دایک بوونت
بەرزی پلەت دەنوێنی شەوی بە مێعراج چوونت
لە بەر تیشکی قوڕئانە کافر چاوی هەڵنایە
خویان لە کون دەشارن بە ڕۆژ لە هەموو لایە
موسوڵمانان بزانن دینمان جێی ئیفتیخارە
هەرکەس بڵێ وانیە یەقین دۆستی نەیارە
بە نووری قورئان و دین چاومان گەش و ڕووناکە
موحەممەد ڕێبەرمان بێت لە دۆشمنمان چ باکە
وەرن کوردی موسوڵمان وەدووی موحەممەد کەوین
دەست بگرین بە قوڕئانەو تا لە دوولا سەرکەوین
چیا بەڵێنی داوە هەتا لە دونیا ماوە
ڕێزی ڕێگەی ڕەهبەری هەمیشە لەسەر چاوە