هەڵبژاردنەکانی تورکیە و چاڕەنووسی ئەردۆغان
نووسینی/مەولوود ئافەند
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌ماوه‌ی بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیدا ئابوری تورکیا و نرخی دراوی تورکی و رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بێ کاری له‌تورکیا گه‌یاندۆته کوێ. ئازادی بیروڕا و راگه‌یاندنی ئازاد و گردبونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و ره‌وشی ژنان و گه‌نجان و بارودۆخی ژیانی پێکهاته‌کانی تورکیا له‌چی ره‌وشێکدایه.له‌ده‌ره‌وه‌ی تورکیە شه‌ڕ و وێرانی بۆ سوریە و عێراق و لیبیا و توونس و فه‌ڵه‌ستین و ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان و پاکستان و ئه‌فغانستان گواستووه‌ته‌وه.ئەردۆغان ده‌یه‌وێت ناکۆکیه‌کانی نێوان جه‌مسه‌ره‌کانی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری وه‌کو ده‌رفه‌تێک بۆ کۆمه‌ڵکۆژکردنی گه‌لی کورد به‌کاربهێنێت و هه‌موو پلان و پرۆژه‌کانی ناتۆ و ئه‌مریکا و ئه‌وروپا له‌مه‌ڕ چاڕەسەری پرسی کورد لە ناوچەکدا بێکاریگه‌ر و پووچه‌ڵ بکاته‌وه و بووه‌ته له‌مپه‌رێکی جددی به‌رامبه‌ر به پلانه‌کانی ئه‌و جهمسهرانهش.ئه‌مه و به‌سه‌دان نموونه‌یه‌ی دیکه ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی و هاوپه‌یمانه‌که‌ی که مه‌هه‌په‌یه بوونه‌ته به‌ربه‌ستێک له‌پێش دیموکراتیزه‌کردنی تورکیە و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌که‌دا.
هه‌ربۆیه‌ش شکست و بنکه‌وتنی هاوپه‌یمانی کۆمار”ئاکه‌په ـ مه‌هه‌په” به‌واتای شکستی ئیسلامی سیاسی و هێڵی نه‌ته‌وه‌په‌رستی کلاسیک دێت له‌ناوخۆی تورکیە و له‌هه‌رێمه‌که به‌گشتی و بۆ گه‌لی کوردیش باکگراوه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموکراتیک و ئازادیخوازانه‌ی هه‌یه.
هاوکات سه‌رکه‌وتنی پارتی چه‌پی سه‌وز که به‌دروشمی یەکسانی و ئازادی به‌شداری کێبڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیە بووه، هێڵێکی هزری نوێیه که نوێنه‌رایه‌تی ژنان و گه‌نجان و نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی ده‌کات و ئه‌م هێڵه فیکریه‌ش ده‌توانێت وه‌کوو مۆدێڵێکی نوێ له‌چاره‌سه‌ری بۆ قه‌یرانه‌کانی تورکیە که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت و وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه و ململانێیه‌کاندا پشتی پێ ببه‌ستین.
کورد لە تورکیە بێ دۆست و پشتیوانە.نە چەپەکانی تورک و نە ڕاستەکانی،نە ئیسلامییەکانی و نە عەلمانییەکانی هیچ کام ئامادە نین کورد قەبووڵ بکەن و بچنە هاوپەیمانێتی لەگەڵیدا.تاکە هاوپەیمانێک حیزبی کاری تورکی بوو،ئەمیش بە خەیاڵی کودەتا بەسەر هەدەپەدا هاتبووە ناو ئەو هاوپەیمانێتییەو ئێستاش بەکردەوە هاوپەیمانێتییەکە ئیفلیج بووە.
کورد لە کوردستانی تورکیه حەوت ساڵی سەختی بەڕێکرد.لەو حەوت ساڵەدا،زۆرینەی ئەو سەرکردە و پەرلەمانتار و سەرۆکی شارەوانییانەی خراونەتە زیندان کە خاوەن پێگەو کاریزمان و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگای کوردی هەیە.ئەوە جگە لە هەزاران سەرکردەو کادیری تری هێڵی یەکەم و دووەم سێیەمی هەدەپە.
ئەردۆغان لە هەموو دەرفەتێک بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کوردەکان کەڵکی وەرگرتووە و سیاسەتەکانی ناوبراو لە هەمبەر کورد بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی خەڵکی تورکیە کورد بە پاڵپشتی تیرۆریست بزانن.
دەوڵەتی (ئەردۆغان) لەو ساڵانی ڕابردوو سیاسەتێکی تایبەتی لە دژی کورد بەکارهێناوە کە یەکێک لە کاریگەرییەکانی ئەوەیە کە بەشێکی گەورە لە جەماوەری تورکیە،نەک هەر پارتی کرێکارانی کوردستان بەڵکوو زۆربەی کوردەکانی ئەو وڵاتە وەکوو هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی چاو لێبکەن.
یەک لە پلانە مەترسیدارەکانی ئەردۆغان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی گەلی کورد هەوڵ بۆ ڕادەستکردنەوە و لێپێچینەوە لە ڕەوەندی کورد و تورکەکانە لە وڵاتانی ئەوروپا،دەرکردنی کوردەکانی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە و هەروەها هەوڵ بۆ بێبەری کردنی کوردەکانی تورکیە لە هەڵبژاردنەکان و سەپاندنی گەمارۆی ئابووری زیاتر لەسەر ناوچە کوردنشینەکان و تێکدانی دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکان و وێرانکردنی سرووشت و کەرتەکانی ئابووری و سەرچاوەکانی کشتووکاڵی لە ناوچە کوردنشینەکاندا.(ئەردۆغان)دەزانێت ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە لاوازە و دەنگدەری کورد بەرەو لای ئۆپۆزیسیۆن ڕۆیشتوون.
کەواتە،ئەو ئەگەرە هەیە (ئەردۆغان) لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی،ڕێگری بکات لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو شوێنانەدا و بە ئەو کارەوە بەستێنی سەرکەوتنی خۆی و پارتەکەی خۆش بکات.چونکە حکوومەتی تورکیە ستاتۆی کوردستانی سوریا وەکوو هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی چاو لێدەکات و لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بە پاڵپشتی کردن لە هێزە تەکفیری و تیرۆریسیتەکانی داعش و هاوپەیمانەکانی بەردەوام هێرشی زەوینی و ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سوریا درێژە پێداوە و هەر رۆژیش خەریکی پلانگێری نوێیە لەدژی ستاتۆی کوردی لە کوردستانی سوریا و کوردستانی عێراق.
لەدوای کارەساتی بوومەلەرزەکەی کوردستانی تورکیا کە بۆ هۆی گیان لە دەستدانی زیاتر لە پەنجاە هەزار کەس و وێرانبوون و خاپور بوونی چەندین ناوچە و شار و گوند لە کوردستانی تورکیا،توڕەیی و بێزاری خەڵکی ئەوندەی دیکەش لەئاست سیاسەتەکانی حکوومەتی ئەردۆغان زیاتر بووە و خەڵکی زیانڵیکەوتوو هەمووی لەدژی سیستەمی حکومڕانی کابینەی ئەردۆغان و حیزبی ئاکەپە وەستانەوە و توڕەیی خۆیان نیشانداوە.
ئەوەش دەکرێت ببێتە سەرەتاییەک بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان باوەڕیان بە سیاسەت وپرۆژەکانی خزمەتگوزاری پارتی دادوگەشەپێدان نەمێنی.
چۆن کورد ڕۆڵی گرنگی هەیە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ئەردۆغان پێویستی بەدەنگ و هێزی کورد هەیە بۆ سەرکەوتن لەو هەڵبژاردنەدا و چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیە بە پارتە کوردییەکانەوە گرێ دراوە.
بەڵام تەنانەت پێش بوومەلەرزەکەش، ئەردۆغان بەهۆی قەیرانی ئابووری زیاترەوە، پشتیوانی کۆمەڵگەی کوردی لە ناوخۆی تورکیە لەدەستدا.
ئەمەش لە ئەنجامی یەکڵاییکردنەوەی هەڵبژاردنەکاندا رەنگ دەداتەوە.هەژاران زیاتر هەژار دەبن و زۆربەی خەڵکی ناوچە کوردییەکان هەژارن و زەبرێکی زۆریان بەرکەوتووە،بۆیە پێموایە ئەمە بڕیار لەسەر گۆڕانکاریی داهاتووی تورکیە دەدات،چۆن گەلی کورد بە تایبەتی بەدەست سیاسەتەکانی ئەردۆغانەوە دەناڵێنێت.
ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە نیشاندەری پێشکەوتنی ۵۵ بۆ ۶۰ لەسەدی قلێچدارئۆغڵوویە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری( ۲۴ )ی مانگی گوڵانە و ئەگەری هەیە شانسی ناوبراو بە هۆی سیاسەتە ئابوورییە هەڵەکانی ئەردۆغان و دژکردەوەکانی لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی کوردستانی تورکیا بەرزتریش بێتەوە.
بەکورتی کورد لە تورکیە نابێتە پادشا،بەڵام دەتوانێت پادشایەک بۆ تورک دروست بکات.
بەڵام کورد هەر پادشایەک بۆ تورک دروست ناکات،جەلادێکیش بۆ کورد دروست دەکات. ئەو پادشایەی بەدەنگی کورد دەچێتە سەرتەخت،هەمان پادشا دەبێتە جەلادی کوردیش.
ئەم چیرۆکە هەر لە ئەتاتورکەوە تا ئەردۆغان راستە.ئەوەی کە بەدەست کورد ماوەتەوەو دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات ئەوەیە بەرگەی گورزی کامە جەلاد دەگرێت، (کەماڵ قڵیچدارئۆغلوی) هاوپەیمانی ئاکشنار یان (ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی) هاوپەیمانی باخچەلی؟هەلبەت کورد بڕیاری خۆی داوەو دەزانێت دەنگ بە کامە جەلاد دەدات.