له وه سفی ئه و
*هه‌ژیر ڕه‌سوڵ پوور
ده‌ڵێن مۆسیقا خۆراکی ڕوحه، بۆیه ئێمه‌ی ئینسان پێویستیمان به مۆسیقایه که بتۆانین هه‌ندێک جار له بۆاری ده‌رونی، خۆمان ئاهۆن بکه‌ینه‌وه. نوسراو و کتێب له‌وانه‌یه وه‌ک خۆراکی مێشک بێنه هه‌ژمار، بۆیه له هه‌موو وڵاتانی پێیشکهوتو هه‌وڵ بۆ په‌ره‌ستاندنی خۆیندن و خۆیندنه‌وه ده‌درێت. لێره‌دا پێویسته شوێنه‌واری شێعر و په‌خشان بناسرێ، چون به بڕوای من شێعر نوسراوێکه که مۆسیقای گرتۆته ئامێز و وشه‌کان ده‌ڕه‌خسێنێ، که‌واته شێعر و په‌خشان به‌شێک له خۆراکی ڕوح و به شێکیش له خۆراکی مێشکی له ناو خۆیدا گونجاندووه. من هه‌ندێک جار به شێعر زۆر سه‌رسام ده‌بم، ئه‌وه‌نده‌ی که وه‌سفی حاڵاتی ڕوحی خۆمی پێ ده‌که‌م. لای من شێعر ته‌نها پارچه نوسراوێک نیه بۆیه هه‌مووکات له ئاستیدا خۆم به بێهێزی ده‌بینمه‌وه‌و.
ئه‌م کتێبه‌ی ئێستا به‌رده‌سته کۆکراوه‌ی نوسراوی نزیکه‌ی پێنج (۵) ساڵی له خۆی گرتووه، که من وه‌کو نوسه‌ری ئه‌و ناتۆانم نێوی شێعری لێ بنێم. چون من خه‌ڵکی شارێکم که مامۆستایان‌و شاعیرانی گه‌لێک گه‌وره‌و زانای لێ که‌وتۆته‌وه، بۆیه له ئاستی ئه‌و هه‌مۆه که‌سایه‌تیه لێهاتویه له‌بۆاری په‌خشان و شێعر و نوسیندا من ناتۆانم به خۆم بڵێم شاعیر و به نوسراوه کانیشم بڵێم شێعر. ته‌نیا نوسراوێکن که له قوڵایی دڵ هه‌ڵ قوڵیون و هه‌مویان دێر به دێر وه‌سفی حاڵاتی کاتی خۆی ده‌کات، که بۆ من زۆر پڕ مانایه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بو به هۆی ئه‌وه‌ی که بیر له چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌یان بکه‌ینه‌وه. کتێبه‌که له‌ژێر ناونیشانی: “له وه‌سفی ئه‌و” هه‌ڵگری حاڵاتێکی وه‌سفی که‌سایه‌تێکه له دوره‌وه. هیوادارم له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌مو کوڕێکانی به دڵی ئێوه‌ی خوێنه‌ری هێژا بێت و ببێته مایه‌ی چێژ وه‌رگرتن.
له‌گه‌ڵ سپاس و پێ‌زانین بۆ ئیوه‌ی خۆشه‌ویست، به ئامێزی کراوه ئاماده‌ی وه‌رگرتنی هه‌رچه‌شنه ڕه‌خنه‌و تێبینێکم.