کێشە باسنەکراوەکەی ئایینی ئیزەدیە کانی شە نگال (زەواج ناوخۆیی)
* وە رگێران لە عە رە بیە وە بوکوردی؛هاشم شێخ ئە حمە دی
ھەندێک دیاردە ھەن بەزۆری بەھۆی ئاینەوە پەیدا بوون و ھەر بەھۆی ئاینیشەوە درێژەی پێدەدرێت ، ئێمە لێرەدا باس لە دیاردەیدک دەکەین لە ناو ئاینی ئێزدیدا، تائێستاش برەوی خۆی ھەیەو پەیڕەوی لێ دەکرێت، بەڵام سەرەتا باسێک لەسەرەتای ئاینەکە دەکەین.
دیاریکردنی ھاتنی ئاینەکە کارێکی ئەستەمە لەبەر ئەوەی لەکاتی دروست بونیدا ھیچ نوسراوێک نە بوە یا خود پەیڕەو کردنی ڕێوڕەسمە ئاینیەکان دوور لە چاوی بیانی ھەروەھا پەیوەندی نێوان تاکی ئێزدی و خوا پەیوەندیەکی ڕاستەو خۆیە واتا ھیچ پێغەمبەرێکیان نیە. داخراوی ئاینەکە، نەبونی لێکۆڵینەوەیەکی جدی لەسەر شوێن دانیشتوانی ئاینەکە، باڵا دەستی ئاینێکی کە وەک (ئیسلام) بوەتە ھۆی نە ھێشتنی بەڵگەکان.
زۆربەی سەرچاوەکان پێماننیشان دەدەن کە ئاینەکە لە درێشکراوەی زەردەشتە یان ڕایدەگەیەنن کە ئەم ئاینە گۆڕانکاری زۆری بە خۆە بینیوە (لێکۆڵینەوەی وردی مورشد ئەلیوسف).
ئەو گرفتە مەترسیدارەی کەدەمانەوێت بیخەینە ڕوو، سنورداریەتی ژن و ژنخوازیە لە ناو کۆمەڵگای ئێزدیدا
ئەوەی لەم بابەتەدا گرنگە خستنە ڕوی چینەکان و کاریگەریگتی بەسر پەیڕەو کەرانی ئاینەکە، سێ چینی سەرەکی ھەن: (پیر – شێخ- مورید). بیجگە لەم چینانە ھەندیک بنەماڵەش خوی دەبینێتەوە (میر -قەووال).
ئەم چینو بنەماڵانە بە ھیچ شێوەیەک بۆیان نیە زەواج بکەن، نە چین لەگەڵ چینی ترا نە بنەماڵش لەگەڵ بنەماڵەی ترا. ھەروەھا ئەگەر کەسێک ببێت بە کریڤی کەسێکی تر تا حەوت وەچە بۆیان نیە زەواج بکەن تەنانەت ئەگەر لەیەک چینیشدا بن، کەسێک دەبێت بە کریفی کەسێک ئەگەر منداڵی کەسێک لەباوەشی کەسێکی تردا خەتەنە بکرێت. بەڵام لەکاتی ئێستادا قەوالی مورید دەتوانیت لەگەڵ موریدا زەواج بکات وە ھەروەھا قەوالی شێخیش لەگەڵ شێخ ئەمەش دوای فەتوایەک لەلایەن بابە شیخەوە بەھۆی کەمی قەوالەکان کە گوایە ڕێگە پێدراوە زەواج بکەن. ( کتێبی الیزیدیون ی ھاشم البناء /لاپەڕا ٩٢) بێجگە لەم چین و بنەماڵانە لە ناو چینەکانیشدا بنەماڵە ھەن کە ئەوانیش بەھەمان شێوە بۆیان نیە زەواج بکەن، شێخەکان دابەش دەبن بەسەر سێ بنەماڵەیا(ئادانی – شەمسانی- قاتانی). پیرەکان دابەش دەبن بەسەر ۴٠ بنەماڵەیا ئەمانیش بە ھەمان شێوەی شێخەکان بۆیان نیە زەواج لەگەڵ یەکتری بکەن واتە بەس لەناو بنەماڵەی خۆیاندا بۆیان ھەیە زەواج بکەن.
بەھۆی ئەمەشەوە زۆرێک لە گەنجانی ئاینەکە ڕەدو کەوتون یان بۆ ئەوەی کچ و لاوەکە بەیەک بگەن ناچاربون دینەکەیان بگۆڕن بە دینێکی کە وە راِبکەن و ھەڵبین. لەوە کارەساتتر ئەوەیە چەندین کوڕو کچ ھەن کە دڵیان بەیەکەوەیە بەڵام بەھۆی جیاوازی چین یان بنەماڵە بوەتە ھۆی کوشتنیان! زۆرێک لە گەنجەکانی ئەم ئاینە پەنایان بردوەتە بەر خو کوشتن لەبەر ئەوەی نەیان توانیوە بگەن بە خوشەویستە کانیان دیارترین قوربانی کوڕێکە بەناوی (ع.). بەھۆی بونی ئەم کێشەیە کۆمەڵگای ئێزدی نەک ھەر نەیتوانیوە بەرەو پێشەوە بچێت بەڵکو لە شوێنی خۆیدا چەقیوە وە رێژەی ئێزدیەکان تا بیت لە کەمی دەدات. وە بەھۆی زەواجی ناوخۆی (کەس و کار) چەندین منداڵی نا تەندروست لە دایک بوە.
ئێمە بە پێویستمان زانی ئەم دیاردەیە بە پێویستی چارەسەرکردن بوروژێنین، چونکە مرۆڤ و ویژدان و گیانی مرۆڤ لە سەرو وی ھەوو پیرۆزییەکەوەیە