نوسین و کوکردنه وه ی : حامد قدرتی
چکۆله‌ترین کرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
………
له شار و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
………
ڕه‌نگه ده‌رنه‌چی له ئیمتیحانم
ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم
……….
عه‌یبه‌کانی خۆت بێته به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به که‌س به‌د ناوی
……….
مه‌شهووره ده‌ڵێن خزم به ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشکێنێ ئێسقان
………..
هه‌ر خوویه‌ک مرۆ گرتی به شیری
بۆی ته‌رک نابێ زه‌مانی پی
…………..
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قهدیمیهکانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
………….
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و کوێستان
………………
برا گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌کڕاوه
ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه
……………..
گۆشتخۆرن هه‌موو ده‌عبای ئه‌م ناوه
که‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه
…………….
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاکه
به‌س لێرو له‌وێ کای کۆن به با
…………..
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنکێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
……………
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
…………..
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
…………..
وه‌ک فه‌رمویانه پیاوانی حاڵی
قه‌ت بۆ گا نابێ گوێلـکی خۆماڵی
…………..
پهندێکیتریش هه‌یه له‌م باره
ده‌ڵێن گای جووتی، به گوێلـکی دیا
…………..
مریشک بۆ خۆی وه‌سه‌ر نه‌کا خۆڵ
ناکری به سه‌ریا به هیچ شان و قۆڵ