فرهنگ و هنر
هەوێنی ژین

* کوبڕا کاکەڵڵایی
ئەمن تۆ دەپەرەستم
ئەی وڵاتی شیرینم
بوونم بەتۆوە بەندە
خاکت هەوێنی ژینم
بۆ من کە عاشقی تۆم
دووری لە تۆ مەحاڵە
خۆشەویستیت شەو و ڕۆژ
بۆ من خەون و خەیاڵە
نەمامی خۆشە ویستیت
لە نێو دڵما دەنێژم
بۆ ساتێ دوور لە تۆ بم
فرمێسک هەڵدەڕێژم