سایرفرهنگ و هنر
شیعریک له محمد رسول چراغی
محمد رسول چراغی
زسانه کاتی سارد و سەرمایە
کاتی تاودانی سۆبە و گەرمایە
گاهێ شلێوە، گاهێ کڕێوە
دەرژێتە خۆارێ، بە هەزار شێوە
هەژار لە سەرما ئەندامی سڕما
تۆشەو ئازووقەی مناڵی نەما
دارا زستانیش شاد و خۆشحاڵە
بێ نیازی دار، نەفت و تەپاڵە
کۆک و پۆشتەیە لە بەرگ و لە جل
هەژار رووت و قووت، کز و لارە مل
سەر زەوی ئاڵای ئاشتی کردە بەر
چیا کڵاوی سپی کردە سەر
هەموو کشانەو لە شەر و کێشە
تەمەن زستانی مەرگی لە پێشە
نەزم و نیزامە، گۆرانی وەرزان
بەهار و هاوین، پاییز و زستان
کاکە تا ماوی لەم سەر زەمینە
بە تۆبەی نەسووح، کاتی گۆڕینە
چیا گەیشتی بە پەنجای تەمەن
خۆت رزگار بکە لە داو و کەمەن