سه ید موحه مه دی سه فایی
هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی ناسراو به “سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی “ساڵی ۱۳۱۱ هه‌تاوی له گوندی “بلووز”ی سه‌فاخانه‌ی ناوچه‌ی هه‌وشار له دایک بوه نه‌خوێنده‌وار بوه‌و له ژیانی دا سێ ژنی هێناوه ماوه‌ی چوار ساڵ له کوردستانی عێراق ژیاوه که له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک پێکه‌وه له خانوویه‌کدا کرێنشین بون له شاری تیکاب و له شاری سایین قه‌ڵاو بۆکان و له شاری سه‌قز ژیاوه که ئیسته‌یش بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری سه‌قز نیشته‌جێن.
هونه‌رمه‌ند سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی گه‌لێ گۆرانی له کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کان و نێو ماڵ و دیوه‌خانه‌کانی ناوچه‌کانی هه‌وه‌توو وتیلهکۆ وههوشار تۆمار کرد که له شایی گۆڤه‌ندان وبۆنهو موناسبه‌ته مللیه‌کان دا هه‌مووجارێ به که‌ڵک وه‌رگرتن له گۆرانی یه‌کانی سه‌یدمحه‌ممه‌د یادوبیره‌وه‌ری رێزده‌گرن، سه‌یدمحه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ گۆرانی یه‌کانیدا به‌رده‌وام فولکلۆرو داب ونه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناوچه‌که‌ی خۆیشی به‌تایبه‌ت له بواری جل وبه‌رگ وزاراوه‌ی ههرواپاراستوه و شهستهوشهقامه وشکارۆکانی شاروشارستانیهت نه‌یتوانی سۆرانی سپی و شاڵی سه‌وزو رهشتیهکهی پێ بگۆڕێت.
گۆرانی یه‌کانی سه‌ید محهممهدسهفایی زۆربه‌یان فلکلورن وله زیندووراگرتنی به‌رهه‌می فولکلۆری گۆرانی کوردی دا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوه . هه‌تا به ئێسته به نهشهترین وبهزمی ترین گۆرانی بێژی ناوچه‌که بوه که ئه‌و به‌رهه‌مه تۆمارکراوانه‌ی که ئێسته له به‌رده‌ست دایه نموونه‌ی زیندووی ئه‌و که‌یف خۆشی وبهشارهتهی نێو فه‌زای گۆرانی یه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ن. سه‌ید محه‌ممه‌د زۆرتر هه‌ر به ئامێری ده‌فه‌که‌ی خۆی گۆرانی یه‌کانی رازاوه‌تر ئه‌کرد چه‌ندجارێکیش له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ره‌شید فه‌یزنژاد، ره‌سووڵ میرزاپوور، فه‌ردین تاهیری ، عه‌لی عابدی و عووسمانه سوور گۆرانی یان تۆمارکردوه…..
به داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌ڤه‌ری تیکاب ساڵی ۱۳۷۳ هه‌تاوی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پیا ئه‌پێچێ وله رێکه‌وتی ۸/۹/۱۳۷۴ هه‌تاوی کۆچی دوایی کرد‌و له شاری سه‌قز له گۆڕستانی شاناز له نێو خه‌م وپه‌ژاره‌ی که‌س وکاری وشه‌یدایانی گۆرانی یه‌کانی سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا.