خۆزگه ئێوه‌ش ده‌تاندی
سۆما ئیبراهیم زاده
پێت سه‌یر نه‌بێ که ده‌ڵێم لاوێن دووچه‌رخه‌یه‌کی دهندهداری سپۆرتی زۆر جوانی هه‌یه که هه‌موو گیانی شه‌و نمایه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به شه‌و پێی بڕۆی سه‌د ڕه‌نگی لێ ده‌بێته‌وه، یان ئه‌سرین جووتێک ئیسکێتی مسابهقهیی ده‌ره‌جه یه‌کی زۆر جوانی هه‌یه که سه‌ر ئیسکێتهکانی پڕه له ئه‌کسی کارتۆنی جوان و ڕه‌نگاوڕه‌نگ. سه‌یرانیش ئه‌وه‌نده‌ی لیباسی جوان و جۆراوجۆر هه‌یه هێنده‌ی نه‌ماوه بگاته چل، په‌نجا ده‌ست. له نێو ئه‌و هه‌موو لیباسه‌ی دا که‌م وا هه‌یه مه‌سه‌له‌ن له ڕه‌نگی سووڕه‌تی دوو دانه‌ی هه‌بێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که من هیچم نه‌بوو ئه‌وان به ئاواته‌وه بوون که تاڵێک موو بان به سه‌ری منه‌وه؛ چونکه من ئاژهڵێکێم هه‌یه که ته‌نانه‌ت له وڵاته‌که‌شم دا هیچ که‌س نیه‌تی. لاوێن ده‌هات و له به‌رم ده‌پاڕاوه بێ چاوێکی لێ بکا یان ده‌ستێکی لێدا ده‌یکوت: “دووچهرخهکهمت ده‌ده‌مێ کوێت پێ خۆشه پێی بچۆ.” ئه‌منیش ده‌چووم به دووچه‌رخه دهندهداره سپۆڕته، شهونما جوانه‌که‌ی ده‌ورێکی پارکم لێده‌دا و ده‌هاتمه‌وه، جا ئه‌و جار ده‌مبرده کن ئاژه‌ڵه‌که‌م ئه‌ویش چاوێکی لێ ده‌کرد و ده‌ڕۆیشت. یان ئه‌سرین ده‌هات و، له به‌رم ده‌پاڕاوه تا چاوێکی لێ بکا، ئه‌ویش ده‌بوو بێ وه‌ک ڕاهێنه‌ری چاک به ئارامی ده‌ستم بگرێ و ئیسکێتم فێر کا، جا ئه‌و جار ده‌چووم به که‌یفی خۆم ده‌ورم لێ ده‌دا و دوایی ده‌هاتمه‌وه. ئه‌ویش ده‌هات چاوێکی لێ ده‌کرد ده‌ستێکی لێ ده‌دا و ده‌ڕۆیشت. سه‌یرانیش ده‌هات یه‌ک سه‌عات له‌به‌رم ده‌پاڕاوه تا ئهکسێکی له گه‌ڵ بکێشێ ده‌یکوت: ” باشه به که‌یفی خۆت ده‌ستێک لیباس هه‌ڵگره به‌ڵام بهێڵه ئهکسێکی له گه‌ڵ بکێشم.”ئه‌منیش ده‌چووم به که‌یفی خۆم ده‌ستێک لیباسی زۆر جوانم هه‌ڵده‌گرت. سه‌یرانیش باشترین کامێڕای ده‌هێنا و ئهکسێکی له گه‌ڵ ده‌کێشا. به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام هه‌ر ڕۆژه و یه‌کێکیان دێ و چاوێکی لێ ده‌کا. دهوروبهریانم زۆر جار پێشنیارم پێ ده‌که‌ن له به‌ر ده‌رگا کیوسکێک دانێم و بلیتی لێ بفرۆشم ئه‌منیش پێم بیرۆکه‌یه‌کی باشه به‌شکوو به‌و شێوه‌یه پاره‌یه‌کی وا کۆکه‌مه‌وه بتوانم باخچه‌یه‌کی ئاژه‌ڵان له شاره‌که‌ی خۆمان دانێم و هه‌تا بتوانم منداڵانی شاره‌که‌م به دیتنی ئاژه‌ڵه جۆراوجۆره‌کان دڵخۆش که‌م. به‌ڵام من هه‌میشه نیگه‌رانی ئه‌وه‌م که ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌که‌م گه‌وره بێ درێژ ده‌بێ و ناتوانم له کن خۆم ڕایگرم. ئێستاکه‌ش کاتێکی ده‌یهێنمه ده‌رێ سه‌ری وه لێواری ده‌رگاکه ده‌که‌وێ. من پێتان ناڵێم چییه! بزانم بۆ خۆتان ده‌زانن بێچووی … ه!