جامعهفرهنگ و هنر

بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێ

مامۆستا مەلا موحەممەد ڕەسووڵ چراغی «چیا»
پێش نوێژ و دەرس وێژی مزگەوتی حەزرەتی یۆسف لە شاری بۆکان

ساڵی تازەیە و بەهاری شادی
بۆنی گوڵاڵە و نەغمەی ئازادی

روومەتی بەفری هەڵمژی هەتاو
بەفریش لە تاوی هەتاو بوو بە ئاو

کانیاو دەمی نا بە سینگی چیاوە
لە تاوی جوانی گەزیزە ژیاوە

کوێستان هەڵدەمژێ لەو کانی و ئاوە
گوڵ بە بای شەماڵ زوڵفی کراوە

شەماڵ شانەی کرد پرچی گوڵاڵان
رازاوەتەوە دەشت و کۆساڵان

خێڵخانەی خەفەت کەوتنە کۆچ و بار
لەشکری خۆشی هاتن بە قەتار

چەخماخە و شریخەی هەوری بێ ئەمان
گارگی کوێستانی لە خەو ڕاپەڕان

گوڵ بە هەر جۆرێ لە خاک هاتەدەر
زەوی رازاوە وەک بەهەشت یەکسەر

بولبول شەیدایە بۆ ماچی رووی گوڵ
بۆیە دەخوێنی بە سۆز و بە کوڵ

بەفری سەر شاخان کەم کەم تواوە
سەرما باری کرد ماڵی پێچاوە

شەماڵ سەهۆڵی دەرکرد لە کۆڵان
کوڕ و کچ چوونە سەر چیا و نواڵان

شەتاوان بە تاو رژان لە شاخان
شەوق و زەوق کەوتە ناو داروباخان

دەستەی باڵندە هەریەک بە ڕەنگی
ئاواز دەخوێنن هەریەک بە دەنگی

دەڕۆن بە قەتار ئاسکان لە کوێستان
هەروەک بێریوان جوانی کوردستان

خاسەکەو پۆل پۆل لە لووتکەی کێوان
دەڕۆن بە قاسپە، گشت بە رێپێوان

خوڕەی کانیاو و هاژەی ئاوهەڵدێر
دەشت و دەر پڕە لە خێر و لە بێر

عاقڵ ببینێ ئەم ئەم ئیش و کارە
دەزانی کاری پەروەردگارە

“چیا” دەڕوانێ بە چاو دڵ و سەر
خودا خالیقە بۆ گشت بوونەوەر

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا