شیعر

ملوانکی به‌ده‌ڵ سیروان ئه‌ولازاده دڵم گۆری ئاواتی کافره ته‌نگ و تاریک دڵم هێلانه‌ی تاوانی بێ گوناهییه دهمارخوێنی خۆمی تیاناگهرێ و ژیان ناوم له سه‌ر سنگی سه‌وزی خۆیدا ده‌سڕێته‌وه هه‌تاو له دنیاکه‌م زیزه ئاسمان قسه‌م له‌گه‌ڵ ناکاو ئه‌ستێره‌کان نامدوێنن بۆچی به‌جێت هێشتم ئازیز؟ هێشتا شه‌ونم له سه‌ر روومه‌تی گه‌ڵایه هێشتا هه‌وری ره‌شی به‌ختم بارانی هه‌زار به‌لایه […]
