خبرهای سیاسی

ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵی هەرێمی کوردستان و تورکیا!

د.ڕێبوار جەبار

 

سەرۆکی هەرێم دوای کۆبوونەوەی ٣ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم بەشێوەیەکی نا ڕاستەوخۆ دانی نا بە بوونی ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵی لەنێوان هەرێم و تورکیا.

هەر ڕێکەوتنێکی ئابووری کاتێک لەنێوان دەوڵەتاندا دەکرێت ،زۆربەی کات بۆ کاتێکی دیاریکراو و کورت دەبێت ،بۆ ئەوەی حسابی پێشهاتەکان بکرێت و هەر گۆڕانکاریەک ڕووبدات لایەنەکان بتوانن هەمواری بکەنەوە بەپێی بارودۆخی تازە…
لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوەانی سەرۆکی هەرێم دوای کۆبوونەوەی ٣ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم بەشێوەیەکی نا ڕاستەوخۆ دانی نا بە بوونی ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵی لەنێوان هەرێم و تورکیا، کە لەڕاستیدا من تا دوێنێش باوەڕم بە بوونی ڕێکەوتنێکی وا نەبوو ،بەڵکوو تەنها بە هەواڵێکی نێو ڕاگەیاندنەکان لێم دەڕوانی…

ئەوەی ئێستا جێگای پرسیارە ئەمانەی خوارەوەن:
– ئایا ناوەڕۆکی ئەم ڕێکەوتنە چیە؟ئەو التزاماتەی بەپێی ڕێکەوتنەکە کەوتۆتە سەر هەرێم چین؟
– کێ ڕێکەوتنەکەی واژۆ کردووە؟
-ئایا تا چەند پەرلەمانی کوردستان ئاگاداری ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەیە؟چونکە ناکرێت تا ٥٠ ساڵ ڕێکەوتنێک لەسەر سامانی نەوتی وڵات بکرێت نوێنەرانی گەل(دەسەڵاتی یاسادانان) ئاگاداری ناوەڕۆکی نەبن!
– چۆن دەتوانرێت ڕێکەوتنەکە هەموار یان کۆتایی پێ بهێنرێت؟
– لەحاڵەتی ڕوودانی کێشە لەسەر ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکە،چۆن چارەسەر دەکرێت؟
– یەکێک لە پێوەرەکانی سەرکەوتنی هەر ڕێکەوتنێک ئەوەیە کە لایەنەکانی لەڕوی پێگەیانەوە تا ڕادەیەک لەیەک ئاست یان نزیک یەکتر بن،ئایا ئەمە دێتەدی لەڕێکەوتنی نێوان هەرێم و زلهێزێکی وەک تورکیا؟

لەکۆتاییدا واز لە داواکاری گشتی بێنن کە هیچ هەڵوێستی لەم پرسەدا نیە کە پەیوەستە بەداهاتووی تاک بەتاکی کورد،ئەوەی لە ئێستادا پێویستە پەرلەمانتاران ڕۆڵی خۆیان هەبێت لە بزواندنی ئەم پرسەو پەرلەمان بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بە لایەنی کەمەوە لە ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی ئەم ڕێکەوتنە بۆ ڕای گشتی.

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا