جامعهزندگی

وەڕن ژیانمان پڕ لە ئەوین و خۆشەویستی بکەین ….

مەرزییە خاکی

ئێمەی مرۆڤ هەموومان حەزدەکەین بەم شێوە بین بەڵام واباشترە لە ناخ و ناوەڕۆکی خۆمان دەست پێبکەین، لەباتی ئەوەی چاوەڕی خۆشەویستی خەڵک بین وەڕن خۆمان داهێنەری خۆشەویستی و ئەوین بین ، لە ڕاستیدا بەهەڵبژادنی هەڵسووکەوتێکی دڵۆڤانانە و پڕ سۆزانە ئەتوانین سەرچاوەیەک لەخۆشەویستی بین ، هەرچی زۆرتر خۆشەویستی ببەخشین زۆرتر عەشق و خۆشەویستی وەردەگرین ، خۆشەویستی پاداش و بەهرەیی خۆی هەیە ، عەشق و خۆشەویستی پیرۆزە شیاوی پارێزگاری کردنە ، بۆ دەست پێ کردن یان پێکهاتنی ژیانی پڕلەخۆشەویستی پێویستیمان بەسەرچاوە و هەوێنی خۆشەویستیە ، ئاگاداربین لە هەڵسووکەوتەکانمانا و لەهەڵبژاردنەکانمانا هەرچی نەرم و نیان و میهرەبانتر بین باشتر دەگەین بەئامانجی پڕلەهەست و ئەوین مان ، بەڵام ئێمە نابێت لەخۆشەویستی خۆمان بی هیوا بین و هەمووکاتێک خۆمان دابەشکەری خۆشەویستی بین . بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستی سەرنجی دڵی خۆتان بدەن ئەوکاتەتێدەگەن کەخۆتان لێوانلێون لە عەشق و ئەوینی سۆزدارانە، ئێستە پرسیار ئەمەیە ئایا ئەتوانین ئێمە کانیاوایی خۆشەویستی بین ، و ئایا ئەتوانین هەست و بیرکردنەوەی خۆش ویستن بین بۆ خۆمان و خەڵکی ؟
تەنانەت بەو کەسانیش کە شیاوی خۆشەویستی نین خۆشەویستی خۆمان دابەش بکەین ، دەرگای دڵمان بۆ هەموو کەس بکەینەوە ، و دڵمان بکەین بەکانگای سۆز و ئەوین و خۆشەویستی و خۆشەویستی خۆمان وەک باران برێژێنین بەسەرئەوکەسانی کە بێ بەشکراون لەهەستی خۆشەویستی. و لە باتی هەڵگرتنی خۆشەویستی هەنگاوێکی گەورە لەڕێگەی گەیشتن بەو عەشقەی کە ئەمانەوێت هەنگاو هەڵبێنین و لە بەخشین خۆشەویستیدا ئێمە دەست پێش خەرە بین تا بێ بەش نەبین لە بەهرەی عەشق ..
کاتێک ئێوەدڵنیا بن لە بەخشین خۆشەویستی خۆتان بەبێ هیچ بەهایەک و گەرانەوەیەک ، بێ گومان لەو زۆرتر کە چاوەڕێ ئەکەیت خۆشەویستیت دەس دەکەوێت ، ئەم نهێنیە لەبیر مەکە خۆشەویستی پاداشی خۆی هەیە .مرۆڤ ئەبێت عاشق بێت تا لە وشەکانی من تێبگات ، و هەمیشە ئەوین و خۆشەویستی خۆت بەکەسێک ببەخشە کە شایەنی خۆشەویستی بێت ، نەک بەو کەسی کە تێنوی خۆشەویستییە چۆنکە هەر وا ئاسان نییە ڕۆژێک ئەو کەسە تێر دەبێت وبزانە کە خۆشەویستیەکەی ڕاستەقینەنییە و ڕۆژێک تۆ لەبیر دەکات .
خۆشەویستی بەشێک لەژیانە کە ئێمە ئەبێت وەک گیانمان پارێزگاری لێ بکەین و تا ئەو ڕۆژی لەدونیا دەرئەچین بەخۆشەویستیەوەبژین.
لەکوێووە هاتی کە نیگات ڕەنگی شین خۆشەویستی گرتوو و لەسەر دەریا خەرێکی شەپۆل لێدانی و وشەکانی تۆ شیعرێک کە هیچ شاعیرێک نەیتوانی بینووسێتەوە
لەکوێووە هاتی کەلێوەکانت هەمیشە سوور و ئاڵن
و هەمیشە هەتاو و باران لە تۆوە دەست پێدەکات ، پەخشانەکانی من هەموو کاتێک بەوشەیەک دەست پێدەکات ، وشەیەک لە خۆشەویستی و ئەوین یان بەهەنیسک هەڵدان بەسەر تۆدا ، وشەیەک بۆن خۆشتر لەعەتری ساویزە ، و تۆ بەوشە ڕازاوەکانت لەناو پەخشانەکانی مندا جوانترین شیعری خۆتت نێو کردووەتەوە کە سەردەمێک لەناو بۆمبارانی بێ سۆزیدا وەک خۆڵەمێشی لێ هاتبوو ، بەڵام هێشتا شیعرێکت جوان و ساکارە و بۆنی ئەوین و خۆشەویستی ئەدات و من ئێستە لەناو هۆنراوەکانی تۆدا گوڵە نەرگێزێکم کە تینۆی دڵۆپێک ئاوم و پەپوولە ئاسا لەسەر داوێنێت نیشتەجێ بووم ، ڕەشەبای پایز قژە زیتوونییەکەی منی پەخش وبڵاو کردووە بەناو شاردا، تا پەیامی خۆشەویستیت پێ ڕابگەیەنێت
و تۆ ئێستە بەشێکی لە پەخشانە نەوتراوەکانی من

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دکمه بازگشت به بالا