بین الملل

نەفرین لە تۆ ئەمریکا

دکتر عومه ر حیسامی

مەرگ بەر تۆ ئەی ئەمریکا
ئەمجارەش کوردت فریو دا
تەنیا بەرجەوەندییە
ویستی تۆ دیاری دەکا
گەل ڕابردووی نەزانێ
هەمیشە شکست دەخوا
کاتێ داعێیش‌بەزێن بووین
یان قارەمان گریلا
ئێمە لەتاوی ئاگر
چووینە پاڵی ئەمریکا
تڕامپ لەگەڵ ئەردۆغان
لەعنەتی خودا لێیان
دەستیان خستە ناو دەست
بۆ میللەتی بەستەزمان
نە دینیان هەس نە ئیمان
تەڵا و دۆلار سەروەرن
نە ئەخلاق و نە ویژدان
دیمۆکڕاسی درۆیە
بایەخی نییە ئینسان
تەنیا کێوەکانمان
درۆ دەکا ئەمریکا
لە باشوور و لە باکوور
یارمەتی ئێمە دەدا
هەموو پێکەوە دەڵێن
ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا
ئەمجارەش کوردت فریو دا
مەرگ بەر تۆ ئەی ئەمریکا
ئەمجارەش کوردت فریو دا

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا