فرهنگ و هنر

نه قڵێکی خۆش

عه لی حه قیقی

له حه فتاکان ڕۆژێکی مامۆستا هه ژار ته شریفی هێناماڵه باوکم ئێواره یه ک بو ئه ویندارانی مامۆستا بڵێی یه ک و دوو کۆ بونه وه.
قۆربان ڕێ ڕێداری نه بو! چایی مان که دا ده نا باز بازێنمان ده کرد به سه ر عاله مێدا ڕێ نه بو چاره نه بوو وه تاغه که چوک بو به شێکی خه ڵکە که هێقی دابۆ وه و له دیوی ده ره وه دانیشت بون که له خزمه ت بوینه وه و دانیشتین بۆ گوێ هه ڵخستن و به ره وه ر گرتن له فه رمایشه جوانه کانیان مامۆستا هه ژار به عاده تی خۆی له کاتێک دا سیغارێکی به ده سته وه بو و دای ده گیرساند فه رموی:
« دانیشمه ندێک به شاران دا ده گه ڕا بۆ دیتنی شتی سه یر وو سه مه ره له شارێکی دوای گه ڕانێکی زۆر هات بڕوا که سێک پێی کوت قوربان قه برستانی ئه وشاره ی ماوه بیبینی! دانیشمه ند کوتی جابراله قه برستان چییه و دیتنی چێ ؟کابرا کوتی تۆ ته شریفت بێ ئینجا ده زانی چت عه رز ده که م.
زانا کوتی فه رمو با بچین که چون و پێدا گه ڕان ته ماشای کرد ئه وه له سه رکێلی قه بره کان له هه موی ته مه نی مردۆکان یکساڵ یان شه ش مانگ به عزێکیان ساڵ ونیو هیچی له سێ ساڵ تێ نه ده په ڕی و زیاتر نه بون.
دانیشمه ند سه ری سوڕما فه رموێ: ئه ڕێ کاکه مردوی ئه و شاره ی هه مو منالن؟ کابرا کوتی نه خێر قۆربان گه وره و به ته مه ن و مناڵ و پیریشیان تێدایه له هه مو سن و ساڵێکیان تیدا یە.
دی جا کوتی ئه گه ر وایه ئه و ته مه نه که مانه چییه له سه ر ئه وکێلانه نوسراون ؟
کابرا له جوابا کوتی:
قوربان ئه و ئه شخاسه ی که مردون وبه ڕه حمه تی خواچون ئه ونده ی خوشیان بۆ گوزه راوه و تێیی دا سه خڵه تیان نه دیتۆ ئه و به شه یان له ژیان دا به ته مه ن و به عومر حیساب کردۆ ماباقی ژیانیان به فیڕۆ و به خه سار داناوه که سێک سێ مانگی خۆش بۆ گوزه راوه کتویه تی سێمانگم ته مه ن بۆ بنوسن!
دانشمه ند کوتی ئه گه ر وایه و به و حسێبه بێ که دایاننا وه من که مردوم! ده بێ له سه رکێلی قه بره که م بنوسن (هه رله دایک بوو مرد!)
به ڵام ئه و نه قڵه بۆ زۆران وایه به داخه وه »

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا