فرهنگ و هنر

لە شاری سەقز گۆڕستانێکی ۴ هەزار ساڵە دۆزرایەوە

فریا یونسی

لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، گۆڕستانێک لەکاتی دروستکردنی باڵەخانەیەک لەنێو شارەکەدا دۆزرایەوە، کە دوو هەزار ساڵ پێش زایین مردووی تێدا بەخاک سپێردراوە.
گۆڕستانەکە لە گەڕەکی بەهارستانی شاری سەقز و لەکاتی هەڵکۆڵینی زەوی بۆ دروستکردنی خانوو دۆزراوەتەوە. شوێنەوارناسان مێژووی گۆڕستانەکە دەگەڕێننەوە بۆ نزیکەی ۴ هەزار ساڵ پێش ئێستا.
سەلاح نەسروڵاهی، بەڕێوەبەری میراتی کولتووری سەقز دەڵێت، بەپێی بەراوردی سەرەتایی لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئاسەوارە مێژووییەکان، مێژووی گۆڕستانەکە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. دەشڵێت، دەستیان بە هەڵدانەوەی شوێنەکە کردووە و تاوەکو ئێستا ئێسک و پروسکی دەیان کەس و هەروەها کۆمەڵێک ئاسەواری بە نرخی دیکە لەو گۆڕستانەدا، دۆزراونەتەوە.
سەقز یەکێکە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. جگە لە ئەشکەوتی کەرەفتوو زۆر گەنجینە و ئاسەواری مێژوویی و ئەنتیکی دیکە بە تەمەنی هەزاران ساڵ تێدا دۆزراونەتەوە و بە شارێکی کۆن و مێژوویی ناودەبرێت.
سەقز سێ ناوچەی لەخۆگرتووە، کە بریتین لە ناوچەی ناوەندی، ناوچەی زێویە و ناوچەی سرشیو. لە ناوچەکانی دەوروبەری سەقز دەیان شوێنی مێژوویی و کۆنی وەک ئەشکەوتی کەرەفتوو و قەڵای زێویە و گۆڕە بەردینەکانی قەپڵانتوو ھەن کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی پێش ھاتنی ئاریاییەکان.

منبع:رووداو

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا