بین المللخبرهای سیاسی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات

هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کودستان جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی هه‌ولێر و به‌غدا لەسەر بنەمای دەستوور ده‌کاته‌وه‌

هەولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۰۲۱/۴/۱۵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ بالیۆزی رووسیا لە عێراق کرد کە بە مەبەستی خواحافیزی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی هەرێمی کوردستان کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە ئۆلێگ لێڤین کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستانی کرد بە تایبەتی لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق . ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی روسیای کرد بۆ ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و برەودان بە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.

هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا