بین الملل

ته نزی گرانی!

عه لی حه قیقی

گرانی چاری نایا کاکی هێژا
ئه گه رچی بێنه وا غه رقی خه مێشا
مریشک”مامری په ڕکه نده ڕۆژێ
به ره و عه رش وسه مایه باڵی کێشا
له نانی گه ربفکری جاروبارێ
له نرخی سه رده ماسێ سوتی کێشا
ئه دی هێلکه ی له عین وبۆ گه نیوی
ده بێ بۆ ویش بچێ نوره و سه فێشا
به قیمه دانه وێڵه ش ها له هه وران
وه کو مارنێشی نرخی پڕله ئێشا
که نرخی میوه ئاوا هه ڵکشا وه
مه چۆ سه ردانی هاوسێ و قه وم وخوێشا
به چا یی و توی سپی قانع بێ هه رکه س
عه زیزی عاله مه وتانجی سه رێشا
له هه نجی رو له هه رمێیه مه پرسه
له قیمه ت نایا مێلاق وترێشا
که فیشی ئاوبه رق و گاز وگوشی
به سه ف دێن وه ک سه فی دوژمن به جێشا
ده سوتی جه رگم و هه ڵده ستێ بۆسۆ
وه کو دوکه ڵ له ته ندورێ له ئێشا
له دوی بورجێوه شین خۆریش کراوه
مه عاشێکی موقه ڕه ڕبۆ له پێشا
هه موڕه نگ زه ردو لێویشن به باره
فیکر ئاڵۆزه دڵ ته نگ و په رێشا
له منداڵ و له گه وره و چوک و ژیری
ده رونی عاله مێ پاک ده رد و ڕێشا
ده زانی بۆ چی وایه وه عز وحاڵن
له سوکی *سوکه پوڵ وه ک باڵی مێشا!
نه جاتن ده ی خودا له و باتڵاغه ی
له تاریکی شه و* ئاڵۆزی خه وێشا!!!
چ تام وله ززه تی بو ساڵی ساڵان
په نیر وخامه و هه نگوینی مێشا
چ خۆشه تامی شۆرباوی به هێلکه
ته ماتاویش به ڕۆن ڕۆنی که رێشا
نه ما یه ک ڕه نگی ئه وسیدق وسه فایه
نه هات و چونی ئی ڕۆژوو شه وێشا
بیناکان چونه سه رمۆدیش به خه ڵوار
به تۆنه ئیدیعا وخورپه ی دڵیشا
گرانی هۆشی بۆ هیچ که س نه هێشتۆ
وه کو شه وتاره ڕۆژ حاڵیش په رێشا
له مه ولاوه مه چۆ بۆ ماڵی هیچ که س
مه به قوڕنوو گه نه و چه سپ و سرێشا
به خه ونیش تاڕه نا یبینی شتی خۆش
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
وه کو چێشتی سپی ولاقی قه لێشا!

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا