فرهنگ و هنر

بۆچی کتێبی»لە ڕەوگەی زاگرۆس»م نووسی

سەلام ئیسماعیل سورخ

زاگرۆس ئەو هەرێمە پان و بەرینەیە،هەر کە کێوەکانی “توڕۆس”لە تورکییە،کۆتایی دێت،لە کێوەکانی”قەندیل” و “سپی رێز” دەست پێ دەکا و ۱۲پاریزگا لە خۆی دەگرێ.کە بە درێژایی ۱۶۵۰ کیلۆمیتر و پانایی ۳۰۰ هەتاکوو ۶۵۰کیلۆمیتر، خۆ دەخاتە باوەشی زەریای ئازاد کە بە سەدان کێو و کێو پارە و چۆم و چۆمیلکە لە خۆ دەگرێ ،کە ئاوی پێویستی ۸۳شار و ۳۴ هەزار گوند و نیوەی حەشیمەتی ئێران ڕاستەوخۆ ژیان و ژیواریان بە ئاوی زاگرۆس گرێ دراوە.ئەگەر کێوەکانی زاگرۆس نەبوایە،ئێران دەبووە وڵاتێکی ویشک وقاقڕ کە ژیان و ژیوار تێیدا چەتوون بوو.وەک مروڤێکی شاخەوان زۆر بە ئاواتەوە بووم کە بە هەر شارێکی کوردوستان دا تێپەڕ دەبم بەشێک لە میرات و کەلە پووری ئەو مەڵبەندە و بە گشتی”کوردوستان”، لە مووزەخانەی ئەو شارە دا ببینم ،بەڵام داخی گرانم بە هۆی زۆر کەمتەرخەمی و بێ خاوەنی ئەو شتە نابیندرێ و ئەو شتە ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە. تەنانەت بە تەمەنی کەمی خۆمان لە ناو چوونی زۆر شوێنەوارمان دێت، کە نەتەنیا نۆژەن نەکراوە ،بەڵکوو بۆ هەمیشە خاپو ور و وێرانە و دزران. قەڵای سەرداری بۆکان،دزرانی کەتیبەی (ئۆڕارتوویی) کێوی تەرەغەی بۆکان و سەدان شوێنەواری دیکە.وەک شتێک دەستێکی بە هێز لە کاردا هەیە کە تۆ لە ڕابردووی خۆت دا ببڕێ، و هەر شوێنەوارێک کە ناسنامەی تۆبێ و شانازی پێ بکەی لە ناو بچێ. هەر به‌و بۆنەوە زۆر پرسیاری گرینگ وەک شوناس و ” بوون”لە نێو مێشکی هەموومان دا هەیە ، کە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە تەنیا و تەنیا دەبێ لە کێوەکانی زاگرۆس بیدۆزیەوە بۆ ئەم مەبەستە بۆخۆشمان وەک پێویست کارا نەبووین و مێژووی خۆمان نەنووسیوەتەوە بەو هەموو ڕووداوی ناخۆش کە بە درێژایی زەمان بەربینگی پێ گرتووین ،ڕازی مانەوەی ئێمە لە چی دایە؟ ئەو سینگ فراوانی ئایینی کورد لەچی ڕا سەرچاوە دەگرێ؟ وەک نەتەوەیەک ، بە درێژایی مێژوو،قەت نەکەوتووینە زەلکاوی شەری ئایین، ئەو هەموو ئایین و ئایین زایە لە کوردوستان دا ،وەک شتێک کێوەکانی زاگرۆس سەرچاوەی بەدی هاتنی
ئایین و ئایین زاکانە.ئەی بۆچی دوست و دوژمن به بیستنی گۆرانی کوردی سەر خۆش دەبێ و سەدان پرسیاری دیکە. هەر چەند ئەو کتێبه مێژوویەکی چڕ و پڕی شاخەوانی ئێران و جیهانە بەڵام ئەمن وەک شاخەوانێک تەنیا هەڵکشان و داکشان بە سەر کێوەکان دا خولیا ئارەزۆوم نەبووە بەڵکوو”زاگرۆس” ئافرێنەری زۆر شت هەیە ئەگەر بتوانین زاناییمان لە سەری هەبێ و تۆزوو غوباری زەمەنی لە سەر لادەین و …
جەلە کێوەکانی زاگرۆس نەتەنیا وەک بورجی بڵیندی زەوی کانگای وەدی هاتنی ئاۆە،بەڵکوو لە هەزاران ساڵ لەوە بەر کە باوک و باوەڕی ئێمە لە داوێنی ئارامیان گرت،کێوەکان بوون بەداڵدە و پشتیوان و بوو بە ڕازی مانەوە و حاوانەوەمان. کاتێک “هێنڕی ڕاولینسۆن”لە ساڵەکانی۱۸۳۶زایینی بۆ وەڕگێرانی “خەتە بزمارییەکانی”کتێبەکانی تاقی بوستانی کرمانشان هاتە ئەو مەڵبەندە، شتێکی حاشا هەڵنەگرە چاو پێ دەکەوێ. دەڵێ:(در اینجا بە اندازہ مور و ملخ دین تولید شدە است) و هەر لە کێوەکانی زاگرۆس ئایینی( مێهری)گوورا و سەری هەڵ دا.دوایی میترا بوو به میسرا و مەسیح و له ڕێگای ئاسیای سەغیرەوە لە قەبارەی ئایینێکی دیکە دا وڵات دەتەنێتەوە و هەر لە کێوەکانی زاگرۆس وه‌ڵامی زۆر پرسیار ده‌درێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ۱۸۰۰ ساڵ به‌ر له زایین “هۆمێر” له یۆنان هەوەڵین شێعری “خۆشەویستی و غنایی” خۆی دەهۆنێتەوە،بە شاهیدی مێژوو ۴۰۰۰ساڵ بەر لە زایین،هەوەڵین شێعری خۆشەویستی لە کێوەکانی زاگرۆس لە لایەن ژنێکی کورد بە نێوی”انهد وانا” بۆ “اینانا” دەهۆندرێتەوە،کە دەبێتە ماک و بەردی بناغەی هەوێنی خۆشەویستی و ئاشتی و ئاشتەوایی وەرن گوێ بگرین بۆ کۆپلەیەک چە شیرین است همسایگی دست در دست چە شیرین تر همسایگی قلب با قلب اینانا ئەوە میرات و باگڕاوەندێکی گەورەیە لە زاگرۆس دا زمانی سۆمێری لە سەر تەتەڵەکان(کتێبە) ماوەتە وە کە بۆتە هەوێنی سینگ فراوانی ئایینی و ڕۆحی خۆشەویستی وەک میراتێکی گەورەی زاگرۆس بۆ ئیمە ماونە تەوە ئەگەر تۆز و غوباری فەرامۆشی زەمان لە سەر ڕابردووی زۆر لە ڕەمز و ڕازی زاگرۆس سەر دەرێنەوە زور تر متمانه مان بە خۆمان دەبێ و ئەزموونی زۆر پڕ لە شانازیمان بۆ ئاشکرا دەبێ کە نە تەنیا وەک پێناسە و سەرمایەی کۆمەڵایەتی چاوی لێ بکەین بەڵکوو فاکتورێکی گرینگی مێژووە بۆ تێپەڕ بوون بەسەر دۆخی نالەباری ئەوڕۆکەدا. مۆسیقای دەوڵەمەندی ئێمە بە هۆی ئەوە مێلۆدی لەگەڵ فولکلۆر(سەرمایەی گشتی خەڵک) تێکەڵاوە وەک ڕووبارێکی ڕەوان بە دڵی زەویو وزاری ویشک و قاقڕ را ڕۆبچێ، بە درێژایی زەمان دەبێتە هەڵکەوتەیەکی شوناس،که بەردی بناغەی هەوێنی چرای ڕووناکی،خەفەت لە دڵ دەر کردن، هیوا و هومێد،پێکەوە بوون،وەک دیاری و دیاردەیەکی زاگرۆس چاوی لێ بکردرێ. بەڵام مەخابن وەک مروڤە تێگەیشتووەکان و پێگەیشووتەکان نەمان ڕوانیوەتەوە سەر سەرمایەی گشتی و کەلەپووری زاگرۆس دەنا دەبیتە هۆی ئاڵ و گۆڕی بیر و هەزر و داهاتوویەکی زۆر دەوڵەمەندتر هەتاکوو ئێستا. ئەگەر ڕووناکبیرانی ئێمە پێیان وایە ئەوە دوای رونسانسی ئورووپا ئەندیشە و بیری ژینگه پارێزی لە قاڕڕەی سەوز(اروپا)سەری هەڵ داوە و بۆ هەوەڵ جار لە لایەن(جان اولین)لە ئینگلیس لە دوایین سەدەکانی سەدەی شازدە بوو بە مانیفێست و بیری نوێ لە لایەن(کولبر)وەزیری لۆیی چاردە لە فەڕانسە لە سەرەتاکانی سەدەی حەفدە بیری پاراستنی ژینگە و دارستان سەری هەڵدا، لە بێ خەبەری خۆمان هەر لەو کاتانە دایە، مەلا خدری(ڕوار)هەورامان لە دایک بووی ۱۱۵۰ک.م ڕووناکبیر،ستم بێز، ئەم فکر و ئەندیشەیە پۆلین بەندی دەکا
بەڵام لە نەبوونی دەسەڵات و خەم خۆر و بێ سەوادی خۆمان شتەکە بە گوێی خەڵک ناگات. بۆ دوایین قسەم کە بزانین زاگرۆس زۆر شتی بۆ کوتن هەیە وەک گوڵزارێکە سەری هەر گۆشەیەکی بدەی.گوڵەکان بۆن و بەرامەی خۆیان هەیە.بە شێعرێکی ژینگە پاریزی۲۵۰ساڵ لەوە بەری”مەلا خدر” ماڵئاواییتان لێ دەکەم.هەر ئەم مەبەستانە بوون بە هاندەرم بۆ نووسینی کتێبی (لە ڕەوگەی زاگرۆس) کە ساڵها پێیەوە سەرقاڵ بووم.
مەکە بە عادەت بریەو درەختان
تا بە زوو نەنیات ئەو سەروو تەختان
درەختبڕ مەبۆ کەم زیندەگانی
هەژاری مارۆ نەچیرەوانی
پەی کۆتایی عومر; زوڵمی زیادە
سەبەبن زاڵم مەشۆ بێوادە
دەوری زاڵمان کۆتامەنزڵەن
نامش مەمانۆ هەر کەس عادلن

مشاهده بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا